ڕاهێنان بە باڵندە دەكرێت بۆ پاككردنەوەی شەقامەكان

ڕاهێنان بە باڵندە دەكرێت بۆ پاككردنەوەی شەقامەكان

بۆ پاككردنەوەی شەقامەكان لەو خاشاكانەی كە وورد و بچووكن, زانایان لە وڵاتی سوید بیریان لەوە كردۆوتەوە كە ڕاهێنان بە باڵندە بكەن بۆ هەڵگرتنەوەی خاشاكەكان بە تایبەت پاشماوەی جگەرە لەسەر شەقامەكاندا, بۆ ئەمەش زاناكان (كالیدۆنیا)یان هەڵبژاردووە كە باڵندەیەكە لە جۆری قەڵەڕەش و زیرەكییەكی لە ڕادەبەری هەیە .

كۆمپانیای (كۆرڤید كلینینگ) كە خاوەن بیرۆكەی ئەم پڕۆژەیە, هەوڵ دەدات لە ڕێی زیرەكی باڵندەی كالیدۆنیا, گەر بە ڕێژەیەكی كەمیش بێت كار دەكات بۆ خاوێن ڕاگرتنی شەقامەكانی سوید, ئەویش بە شێوەیەك كە لە بەرامبەر فڕێدانی هەر فلتەری جگەرەیەك بۆ ناو ئەو بۆكسەی كە بۆیان دیاری كراوە, باڵندەكان وەكو پاداشتێك لە بەرامبەر كارەكەیان بڕێك خواردنیان دەستدەكەوێت .

هەروەها (كریستیان گۆنسەر)كە ڕاهێنەری ئەم جۆرە باڵندەیە ئاماژەی پێدا كە ڕاهێنانی باڵندەكان ئاسانتر دەبێت, چونكە باڵندەكان زیرەكن و بە لاسایی كردنەوە فێردەبن بۆیە ئەم ڕاهێنانە باشترە لەوەی كە باڵندەكە بە هەڵە شتێك بخوات و زیانی پێبگات .

بەپێی ڕاپۆرتێكی(BBC) هاتووە كە ساڵی 2014 لێكۆڵینەوەیەك لەسەر ئەم جۆرە باڵندەیە كرا و لە ئەنجامدا بۆ پسپۆڕان دەركەوت كە زیرەكی باڵندەی كالیدۆنیا دەگاتە نزیكەی زیرەكیی منداڵێكی تەمەن 7 بۆ 10 ساڵ .

ئاسۆ كاكەیی

Top