(بۆنی سێو) فیلمێكی كوردییە باس لە ڕزگاربوویەكی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكات

(بۆنی سێو) فیلمێكی كوردییە باس لە ڕزگاربوویەكی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكات

لە وڵاتی بەریتانیا بەڵگە فیلمێك بەرهەم هات كە باس لە ڕزگاربوویەكی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە دەكات .

ئەم فیلمە كە ناونیشانی (بۆنی سێو) بۆ دیاری كراوەو ڕووداوە مێژووییەكەی ساڵی 1988 شاری هەڵەبجە دەگێڕێتەوە, بە هەماهەنگی ڕێكخراوی هونەری سكیم ستۆن بەرهەمهاتووەو لە دوو شوێنی جیاوازی هەلەبجەو وڵاتی بەریتانیا كاری وێنەگرتنی بۆ كراوەو, بۆ یەكەم جار لە چالاكییەكانی (Holocaust Memorial Day) لە كتێبخانەی گشتی (نیوكاسڵ) لە بەریتانیا نمایشكرا .

(بۆنی سێو)  لەلایەن هەردوو ڕۆژنامەوانی باشووری كوردستان(ئاكۆ ئیسماعیل) و (شاهۆ عەبدولقادر) كە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیان بەرهەمهاتووەو (كلێر ویبستەر) دەرهێنەری كارەكەیە, هەروەها میوزیكژەن و ئاوازدانەری كورد(ڕزگار حەمە ڕەئوف) كاری میوزیكی فیلمەكەی ئەنجامداوە .

ئاسۆ كاكەیی

(بۆنی سێو) فیلمێكی كوردییە باس لە ڕزگاربوویەكی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكات
Top