دەرهێنەرێكی دیاری میسری كۆچی دوایی كرد

دەرهێنەرێكی دیاری میسری كۆچی دوایی كرد

هونەرمەندی دیاری میسری جەلال شەرقاوی لە تەمەنی 87 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 4/2/2022 شانۆكار و دەرهێنەری دیاری میسری (جەلال شەرقاوی) بە پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد, ئەم هونەرمەندە توانی ژمارەیەك شانۆگەری و كاری هونەری ئەنجام بدات دیارترین كاری دەرهێنانی بریتیبوو لە شانۆگەری (مدرسة المشاغبين) كە لە ئەكتۆبەری ساڵی 1973 نمایش كرا و كۆمەڵێك ئەكتەری بەتوانای تێیدا بەشداربوون, جگە لە ئەستێرەی كۆمیدیا (عادل ئیمام) كە ئێستا لە ژیاندایە ئەكتەرەكانی دیكەی ئەم شانۆگەرییە بریتین لە كۆچكردووان (حەسەن مستەفا- سەعید ساڵح- ئەحمەد زەكی- یونس شەلەبی- هادی جیار), هەروەها خانمە ئەكتەری كۆمیدیای شاشەی میسری(سوهێر بابلی) كە لە نۆفەمبەری ساڵی ڕابردوو كۆچی دوایی كرد .

ئاسۆ كاكەیی

دەرهێنەرێكی دیاری میسری كۆچی دوایی كرد
Top