(شاژنی سینەمای ئیتاڵیا) كۆچی دوایی كرد

(شاژنی سینەمای ئیتاڵیا) كۆچی دوایی كرد

ئەستێرەی شاشەی ئیتاڵی و ئەستێرەی جیهانی (مۆنیكا ڤیتی) لە تەمەنی 90 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

مۆنیكا ڤیتی كە ناسراوە بە (شاژنی سینەمای ئیتاڵیا) لە ڕۆمای ئیتاڵیا لە تەمەنی 90 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد, ئەو یەكێك بوو لە ئەكتەرە دیارەكانی سینەمای كلاسیك و ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبوو لە پێشكەوتنی سینەمای ئیتاڵیا, ئەگەر چی ساڵی 1954 لە كارێكی سینەمایی بە ڕۆڵێكی بچووك بەشدار بوو, دواتر لە تەمەنی 26 ساڵیدا وەك ئەكتەرێكی سەرەكی دەركەوت و بووە كەسایەتییەكی دیارو لە ژمارەیەك زنجیرە دراما و شانۆ و كاری سینەمایی بەشداریكرد .

مۆنیكا ڤیتی ساڵی 1957 پەیوەندی بە دەرهێنەر و سینارێستی ئیتاڵی (مایكڵ ئەنجلۆ ئەنتۆنیۆنی) دەكات و ئەستێرەبوونی لەڕێی ئەم دەرهێنەرەوە دەبێت و ساڵانێكی زۆر بەو شێوەیە لە بواری فیلم و كاری سینەمایی پێكەوە بەردەوام دەبن .

ئاسۆ كاكەیی

(شاژنی سینەمای ئیتاڵیا) كۆچی دوایی كرد
(شاژنی سینەمای ئیتاڵیا) كۆچی دوایی كرد
Top