گوارەی هەڵواسراو بۆ ڕازاندنەوەی گوێچكەكان

گوارەی هەڵواسراو بۆ ڕازاندنەوەی گوێچكەكان

شێوازی خشڵەكان بە جۆرێكە كە بۆ ڕازاندنەوە و كاری جوانكاریی جەستە بەكار دەهێنرێت، ئەو خشڵانەی لە وەرزی سەرمادا باو دەبن، بریتیین لە گوارە و بازن، ئەوانی دیكە بە هۆی جلی زۆرەوە ون دەبن، بۆیە لەو ماوەیەدا بۆ ڕازاندنەوەی گوێچكەكانت سوود لە گوارە وەربگرە، گوارەی هەڵواسراو مۆدێكی تازەیە، كە شێوەی بە پێچەوانەی مۆدی پێشوو، شۆڕ نابێتەوە، بەڵكو نەرمەی گوێچكە دەگرێت و وەك ئەوەیە كە هەڵواسرابێت، بۆیە بەم ناوە ناسراوە. ئەو جۆرە گوارەیە بۆ ساڵی تازەی 2022 ئامادەكراوە، ماركەكانی پیاجێت – Piaget، گوارەی هەڵواسراوی لە شێوەی گوڵ ئامادە كردووە، كە بۆ بۆنەی تایبەت و شەوانە لە گوێ دەكرێت، ماركەی یسایان yessayan، گوارەكانی لە دوو پارچەی لەسەر یەكن، كە شێوەی پاقلاوە و ئەستێرە دەبەخشێت، بۆ كاتی ئاهەنگ و گەشت گونجاوە، ماركەی شۆمی- Chawmet، گوارەی هەڵواسراوی بە بچووكی دروست كردووە كە بۆ كاتی دەوام و زانكۆ دەگونجێت، تیفانی ئەند كۆ، Tiffamy and co، گوارەی لە شێوەی گەڵای داری زەیتوون ئامادە كردووە و بۆ كاتی ڕۆژ و دەرچوون شیكە.

Top