لە نوێترین ستایڵی تامر حوسنی ناوی وائل كەفوری هاتە ئاراوە

لە نوێترین ستایڵی تامر حوسنی ناوی وائل كەفوری هاتە ئاراوە

وەك هەمیشە نوێترین وێنەی تامر حوسنی بووە جێی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان, هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تامر بە شێوەیەك دەركەوت نەناسرێتەوەو وەك ئەوەی كەسایەتییەكی دیكە بێت . 

(تامر حوسنی)ی ئەكتەرو گۆرانیبێژی میسری لە میانی بەڕێوەچوونی (فۆرمۆلا ئی) لە عەرەبستانی سعودیە, چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە كە تێیدا بە ستایل و ڕووخسارێكی تەواو جیاواز دەردەكەوێت .

لە نوێترین ستایڵی تامر حوسنی ناوی وائل كەفوری هاتە ئاراوە

ئەم شێوە نوێیەی (تامر حوسنی) بووە جێی باسی ڕۆژنامەو میدیاكان, هەروەها لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەم سوپرایزە, بەڵام بەشێكی زۆری بەكارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا لەسەر وێنەكان نووسیبوویان (تامر كەفوری), مەبەستیش لەم ناوهێنانە ئەوەیە كە تامر لە ئێستادا شێوەی نزیكە لە (وائل كەفوری)ی گۆرانیبێژی لوبنانی .

ئاسۆ كاكەیی

لە نوێترین ستایڵی تامر حوسنی ناوی وائل كەفوری هاتە ئاراوە
Top