بڵند عەبدوڵا گۆرانییەكی كۆنی خۆی دووبارە بڵاودەكاتەوە

بڵند عەبدوڵا گۆرانییەكی كۆنی خۆی دووبارە بڵاودەكاتەوە

گۆرانیبێژ و میوسیزیانی كورد(بڵند عەبدوڵا) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام یەكێك لە بەرهەمە كۆنەكانی خۆی وە بیر هەوادارانی هێنایەوەو دووبارە بڵاوی كردەوە, كە ئەویش بریتی بوو لە گۆرانی (دوا پێك) كە ئەمەش تراكێكە لە ئاڵبۆمی گۆرانی (لێ جانێ) و بەشێوەی دوێت تۆماركراوە .

بڵند عەبدوڵا لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام لەگەڵ دانانی نیشاندانی گۆرانییەكە لە چانێڵی خۆی لە یوتیوب, نووسیویەتی: یەكێك لەو بەرهەمانەی كە یادگاری زۆرم هەیە لەگەڵی لەكاتی ئامادەكردن  و تۆماركردنی 18 ساڵ لەمەوبەر .

بڵند عەبدوڵا كە ئێستا لە دەرەوەی كوردستان دەژێ, ساڵانێكی زۆرە لە بواری گۆرانی و میوزیك دەركەوتووەو خاوەنی ئاڵبۆمی گۆرانی و ژمارەیەكی زۆری ڤیدیۆ كلیپە, دیارترین بەرهەمی بریتییە لە گۆرانی(پێمەكەنە- بڕۆن بڕۆن- بریندارە- یەكەمجارە)

ئاسۆ كاكەیی

Top