سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و عەلی خامنەیی جەخت لە بەردەوامیی هاریکاریی هاوبەش دەکەنەوە
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 6ـی ئایار، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له تاران له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به ديدارى خامنه‌یی ده‌ربڕى و "جه‌ختى له ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا."
نێچیرڤان بارزانی، هەر‌وه‌ها "سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه."
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستاندا.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.