ڕەنگە كۆتایی بە ناكۆكییەكەی نێوان ئەلیسا و مەروان خوری بێت

ڕەنگە كۆتایی بە ناكۆكییەكەی نێوان ئەلیسا و مەروان خوری بێت

دوی چەندین ساڵ و دوای بەرهەمهێنانی چەندین گۆرانی, ئەگەرێكی زۆر هەیە پەیوەندی نێوان ئەلیسا و مەروان خوری بەرەو ئاسایی بوونەوە بچێت و لە داهاتوودا دیسانەوە دەست بەكاری هاوبەش بكەنەوە .

ئاوازدانەر و هونەرمەندی لوبنانی (مەروان خوری) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی خۆی باوكردەوە كە تێیدا لەگەڵ(ئەلیسا)ی خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی دەردەكەوێت, هەروەها مەروان خوری لەسەر وێنەكە نووسیویەتی ئەو چاوپێكەوتنەی كە چاوەڕوانییەكی زۆری كێشا, ڕوویدا...هەروەها لەبەشێكی نووسینەكەیدا مەروان ئاماژە بەوە دەدات كە چەند بەرهەمێكی گۆرانی هەیەو لە داهاتوو كاری لەسەر دەكرێت .

ڕەنگە كۆتایی بە ناكۆكییەكەی نێوان ئەلیسا و مەروان خوری بێت

ئەم ڕووداوانە لە دوای ئەو هەنگاوە دێت كە مەروان خووری بووە میوانی بەرنامەی(صاحبة السعادة)كە ئسعاد یونس پێشكەشی دەكات, لە میانی بەڕێوەچوونی بەرنامەكەدا مەروان خوری دوپاتی كردەوە كە پەیوەندی لەگەڵ ئەلیسا ئاسایی بووەتەوەو كار لەسەر چەند بەرهەمێكی گۆرانی دەكەن,هەروەها ئەم خانمە پێشكەشكارە داوای لە میواندارییەكی ئەلیسا كرد تاكو بتوانێت پێیوەندییەكانیان زیاتر ئاسایی بكاتەوەو كۆتایی بەو ئاڵۆزییە بهێنێت, لە ئەنجامدا ئەلیسا وەڵامی ئسعاد یونس دەداتەوەو ڕازی دەبێت بەو داواكارییەی و لەلایەن خۆشیەوە ئامادەیی نیشاندا كە جارێكی تر لەگەڵ مەروان خوری دابنیشێتەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ .

بەڵام ئەم هەنگاوەی (ئسعاد یونس) نابێتە سەرەتایەك بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكان, چونكە جیابوونەوەی ئەلیسا و مەروان خوری تەنها لە كارە هونەرییەكان ڕوویداو نەگەیشتە ئەو ڕادەیە كە ناكۆكییەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و شاشەی میدیاكان دەربكەوێت, لەلایەكی دیكەوە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكان شتێكی چاوەڕوان كراوبوو, چونكە دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندی نێوان ئەلیساو كۆمپانیای ڕۆتانا, پلانی دووەمی ئەلیسا ئەوەبوو كە پشت بە خۆی ببەستێت و خۆی بەرهەمەكانی بڵاوبكاتەوە كە بەمەش بۆ دانانی ئاواز (مەروان خوری) یەكێك بوو لە كەسە نزیكەكانی ئەلیسا, بەڵام دواجار توانی لەگەڵ كۆمپانیای ڕۆتانا ڕێكەوێتەوە .

شایەنی باسە..لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەلیسا ئامادەی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (joy awards)بوو, هەروەها ئەلیسا لەسەر ستێج گۆرانی(حلوە یا بلدی)ی خانمە هونەرمەندی كۆچكردوو(دالیدای) پێشكەش كرد,هەروەها بە سیستەمی هۆڵۆگرام دالیدا و ئەلیسا بەیەكەوە دەركەوتن و گۆرانییەكەیان چڕی .

ئاسۆ كاكەیی

Top