پەرستۆ كارزان (بەینۆ بەینۆ)ی بڵاوكردەوە
خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (پەرستۆ كارزان) گۆرانییەكی نوێی بەناوی (بەینۆ بەینۆ) بڵاوكردەوە, كە گۆرانییەكە بە شێوەی شاد و هەڵپەڕكێ بەرهەم هاتووە .
پەرستۆ كارزان گۆرانییەكی نوێی بەناوی (بەینۆ بەینۆ) بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە, كە ئەم گۆرانییە فۆلكلۆرەو پێشتر لەلایەن هونەرمەندی كۆچكردوو (ئەردەڵان بەكر) گوتراوەتەوەو ئاواز و هۆنراوەكەی ئامادەكردووە, هەروەها (سمكۆ فەیزی) لەگەڵ ئامادەكردنی بەشێكی ئاوازەكەی كاری دابەشكردنی بۆ گۆرانییە نوێیەكەی پەرستۆ ئەنجامداوە .
پەرستۆ كارزان كە خەڵكی بۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە, لە نوێترین دەركەوتنیدا لە گەڵ خانمە ڕاگەیەندكار (بانۆ دڵشاد) باسی لە بەرهەمە نوێیەكەی كرد و سوپرایزێكی بە هەوادارانی ڕاگەیاند, پەرستۆ لەو چاوپێكەوتنەی كەناڵی ڕووداو ئاماژەی پێدا كە بۆ نەورۆز چەند بەرهەمێكی هونەری بڵاودەكاتەوەو گۆرانییەكی بە زمانی فارسی دەبێت .
ئاسۆ كاكەیی