سامسۆنگ دەسپێشخەری 2022 ڕادەگەیەنێت تا ئامێرەکانی ناوماڵ زیاتر بکاتە دۆستی ژینگە

سامسۆنگ دەسپێشخەری 2022 ڕادەگەیەنێت تا ئامێرەکانی ناوماڵ زیاتر بکاتە دۆستی ژینگە

دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانی ساڵی 2022 بۆ خێراکردنی پڕۆسەی پەرەپێدانی ئامێرەکانی ماڵەوەی دۆستی ژینگەیی دەستیان پێکرد. سامسۆنگ کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان بە پشت بەستن بە بەرهەم و خزمەتگوزارییە نوێکارەکان کە دەتوانرێت لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکاربهێنرێت.
"لە کاتی بەشداریکردنی لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەران 2022دا، ئەو ڕێگایانەی دیاری کرد کە دەتوانن بیگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی کێشە ژینگەییەکان وەک پیسبوونی ژینگە لە مایکرۆپلاستیکەکان، و یارمەتیدانی بەکارهێنەرانە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ووزە، و کەمکردنەوەی پاشەڕۆ بە بەکارهێنانی پلاستیکی دووبارە گیراوەکان، دیزاینکردنی پاکەتی دۆستانەی ژینگە.

تەکنەلۆژیای نوێ بۆ کەمکردنەوەی پیسبوون
سامسۆنگ هاوبەشی کاری خۆی لەگەڵ کۆمپانیای جلوبەرگی ئەمریکی "پاتاگۆنیا" ڕاگەیاند کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی بەردەوامیی ژینگەیی بە چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەست بە گەردیلە پلاستیکییەکان و کاریگەرییان لەسەر ژینگە. ڤینسێنت ستانلی بەرپرسی سەرەکی کڕین لە پاتاگۆنیا ئاشکرای کرد بەو ئاڕاستەیەی دەیگرێتەبەر کۆمپانیاکان دەتوانن ڕەچاوی بکەن لە پێناو "هاوکاری گۆڕینی شەپۆلی گۆڕانی کەشوهەوا و گەڕاندنەوەی سروشت بۆ ئاستی تەندروستیەکەی".
پاتاگۆنیا پابەندە بە بەکارهێنانی ماددە نوێکارەکان کە دۆستی ژینگەیە. و یارمەتیدانی سامسۆنگ دەدات لە چەندین ڕێگەدا، لەوانە تاقیکردنەوەی بەرهەمەکان، بەشداری توێژینەوە، و ناساندی بۆ ڕێکخراوی ناحکومی"ئۆشن وايز" Ocean Wise.
ئامێری پاککەرەوەی ئاو Bespoke Water Purifier لەلایەن ئاژانسی International NSF ی تەندروستی و سەلامەتی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەسەند کرا بۆ توانای فلتەرکردنی گەردیلەکان بە قەبارەی کەمتر لە 0.5 بۆ 1 مایکرۆمتر لەوانە گەردیلەی پلاستیکیەکان. ئەمەش وا لە سامسۆنگ دەکات ببێتە یەکەم وەرگرانی ئەم بڕوانامەیە.

بەکارهێنانی ووزە بەو ڕێگایانەی ژینگە دەپارێزن
سامسۆنگ هاوبەشی کردووە لەگەڵ "كيو سێڵز" Q CELLS بۆ گەشەپێدانی تایبەتمەندی نوێی تێکەڵکردنی ووزەی سفریی لە ناو ماڵەکان لە ڕێگای سەکۆی SmartThings Energy. کە بەرهەمهێنان و خەزنکردن دابین دەکات لە تەختەی خۆر بۆ دابینکردنی ووزەی پێویست.
سەکۆی SmartThings Energyچاودێری بەکارهێنانی ووزە دەکات بۆ ئامێرە پەیوەستکراوەکانی بەکاربەر و شێوازی پاراستنی ووزە و بە هاوبەشکردن لەگەڵ کۆمپانیای "واتبای" Wattbuy لە ئەمریکا و "ئەسویچ" Uswitch لە بەریتانیا، سەکۆکە یارمەتی بەکارهێنەرەکان دەدات کە ببنە باشترین دابینکەری ووزە.
بەکارهێنانی پلاستیکە دووبارە بەکارهاتووەکان
بڕی پلاستیکە دووبارە بەکارهێنراوەکان لەناو ئامێرەکانی ناوماڵ زیاد دەکات. بە ئامانجی بەکارهێنانی پلاستیکە دووبارە کراوەکان لە ئامێرەکانی ناوماڵدا لە 5٪ لە ساڵی 2021 بۆ 30٪ لە ساڵی 2024. ئەمەش واتە 25000 تەن لە ساڵی 2021دا بۆ 158،000 تەن لە ساڵی 2024دا.

پێچانەوەی بەردەوامتر
بەکارهێنانەکانی پێچانەوەی ژینگەیی فراوان دەکرێن بۆ ئەوەی کۆمەڵێک بەرهەمی فراوانتری تێدابێت، لەوانەش ئامێرەکانی ناوماڵ، وەک گسکی کارەبایی و فرنی مایکرۆوەیڤ و پاککەرەوەی هەوا و ئامێرەکانی تر. بەمەش بەکارهێنەرەکان دەتوانن دووبارە پاکەتی بەرهەمەکانیان بەکاربهێننەوە.

Top