پەرتەو کرماشانی کۆچی دواییکرد

پەرتەو کرماشانی کۆچی دواییکرد

شاعیری ناسراوی کورد، عەلی ئەشرەف نۆبەتی ناسراو بە پەرتەو کرماشانی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی 91 ساڵیدا لە کرماشان کۆچی دواییکرد.

عەلی ئەشرەف نەوبەتی ناوسراو بە (پەرتەو کرماشانی) ساڵی 1931 لە کرماشان لەدایکبووە. ئەم هونەرمەندە بە زمانەکانی کوردی و فارسی شیعری نووسیوە، یەکێکە لە شاعیرە دیارەكانی هاوچەرخ لە ئاستی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران, شیعرە کوردییەکانی ئەم هونەرمەندە بە شێوەزاری کەلهوڕی نووسراونەتەوەو چەندین شیعر و هۆنراوەی (پەرتەو كرماشانی) وەرگێڕدراونەتە سەر زمانەکانی كوردی و بیانی, لە دیارترین شیعرە کوردییەکانی "چە بوو، کزە، نەخشی سەراو، وەتم، خەرمان سزیا و ئەرمەنی"ن.

ئاسۆ كاكەیی

Top