سەرۆك بارزانی و ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە بارودۆخی سیاسی تاوتوێ دەكەن
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 25ـی كانوونی دووەمی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی و سەید موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكان ئەنجامدا.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە پێویستیی هەماهەنگی و لەیەكنزیكبوونەوەی پێكهاتەكان، بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندیی عێراق كرایەوە.