ئەدیل بە نیازە كۆشكی رامبۆ بكڕێت

ئەدیل بە نیازە كۆشكی رامبۆ بكڕێت

بەر لە ماوەیەك ئەستێرەی ناسراوی هۆڵیۆد سیلڤستیر ستالۆن ڕایگەیاند كۆشكەكەی خۆی لە لۆس ئەنجلۆس دەفرۆشێت و نرخەكەشی بە 110 ملیۆن دۆلار خەمڵاندووە، و چەند كەسێك بەدواداچوونیان بۆ خانووی ناوبراو كردووە بە مەبەستی كڕینی.

پێدەچێت خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی بەریتانی ئەدیل ببێتە خاوەنی خانووەكە، لەم بارەوە میدیاكان ڕایانگەیاند كە لە ئێستادا ئەدیل دەستی بە گفتوگۆ كردووە بۆ كڕینی، بەڵام ئامادە نییە بڕی 110 ملیۆن دۆلار بەو خانووە بدات، بەڵكو تەنیا 58 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كردووە.

خانووەكە لەلایەن ئەندازیار ڕیتچارد لاندری دیزاین كراوە و بە یەكێك لە گەورەترین خانووەكان دادەنرێت، لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو ستالۆن كڕیویەتی، لە نزیكەی (30) ژووری جیاجیا و هۆڵێكی سینەما شانۆیی مۆدێرن و هۆڵێكی دیكە و یارییە وەرزشییەكان و ساونا، یاریگایەكی گەورە، ژوورێكی تایبەت بۆ جگەرەكێشان پێكهاتووە و، سیستمی هەوای تایبەتی هەیە، لەگەڵ مەلەوانگەیەك و گەراجێك كە شوێنی ئۆتۆمبیلی تێدا دەبێتەوە».

رۆژنامەی لۆس ئەنجلوس ڕایگەیاند كە لە سەرەتای ساڵی 2020 نرخی خانووەكە بە 110 ملیۆن دۆلار خەمڵێندرا و، دواتر نرخەكەی دابەزی بۆ80 ملیۆن دۆلار، بەڵام ئەدیل دەستی بە گفتوگۆكردووە لەگەڵ نووسینگەكانی خانووبەرە بۆ ئەوەی بتوانێت بە بڕی 58 ملبیۆن دۆلار ببێتە خاوەنی خانووەكە.

سەرچاوە: https://etbilarabi.com/

ئەدیل بە نیازە كۆشكی رامبۆ بكڕێت
Top