هاوردەی کەلوپەلی بیانی لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە دەست پێ دەكاتەوە

هاوردەی کەلوپەلی بیانی لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە دەست پێ دەكاتەوە

 

لە ئەمڕۆ بەدواوە ئێران رێگادەدات هەموو کاڵا و کەرەستە و کەلوپەل و خۆراکی وڵاتانی بیانی بە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت، ئەم هەواڵە لە لایەن بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران بڵاوكرایەوە.

 

بەپێی ئەو هەواڵەی بەشی ڕاگەیاندن كە بە فەرمی بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە كە ئاگاداری هەموو بازرگانان و کۆمپانیاکان و خاوەنکارەکان و هەناردەکاران و هاوردەکاران دەکەنەوە بەپێی خاڵی دوازدەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوای ئێران، هەموو ئەو کاڵا و کەلوپەل و خۆراکی بیانی کە بە شێوەی ترانزێت لە ئێرانەوە لە دەروازەکانی دیكەی هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرێن.

 

هاوكات به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانیش رێگایان پێدەدرێت و هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، هەروەها گومرگەکانی ئێرانیش ئەو بڕیارەی جێبەجێ کردوە.

Top