سامسۆنگ ژمارەیەکی پێوانەیی شاشه زیرەکەکان

سامسۆنگ ژمارەیەکی پێوانەیی شاشه زیرەکەکان


کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە شاشەی Odyssey Neo G8 بە قەبارەی 32 ئینچ خەڵاتی باشترین داهێنانی لە کۆمەڵەی ئامێرەکانی یاریکردن لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەردا بەدەستهێناوە.
هەموو کۆمەڵەی سامسۆنگ بە تەواوی خەڵاتی شەرەفی " 2022 Honoree" بردەوە، لەوانە Odyssey Arkی 55 ئینچ و Odyssey Neo G9ی 49 ئینچ و Odyssey Neo G8ی 32 ئینچ و Odyssey G8ی 34 ئینچ و شاشەی زیرەکی M8ی 32 ئینچ و شاشەی S8ی 32 ئینچ کە پیشاندانێکی زۆر کوالێتی بەرزی هەیە. ئەمەش دەبێتە نۆیەمین خەڵات کە شاشەکانی سامسۆنگ بەدەستی دەهێنن لە پێشانگای ئەلکترۆنی بەکاربەری ئەمساڵ دا، بەمە توانی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ بۆ کۆمەڵەکە تۆماربکات لە گەورەترین پێشانگای ئەلکترۆنی جیهان.

کۆمەڵەی تەکنەلۆژیای بەکاربەر (CTA) خاوەن و ڕێکخەری پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر و سپۆنسەری بەرنامەی خەڵاتەکانی داهێنانە، کە ئامانج لێی تیشک خستنەسەر دیارترین مۆدێلەکان لەبوارەکانی دیزاین و ئەندازیاریدا لە ناو ژمارەیەکی زۆر لە بەرهەمەکانی بەکاربەر. ئەمە شەشەمین ساڵە لەسەر یەک کە شاشەکانی سامسۆنگ دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی داهێنان لە پێشانگاکەدا، و پێگەی خۆیان وەک سەرکردەیەکی جیهانی لە بازاڕی شاشەکانی یاریکردن بەهێزتر دەکات.

Top