بەشداربوویەكی فیلمی مارڤڵ كۆچی دوایی كرد

بەشداربوویەكی فیلمی مارڤڵ كۆچی دوایی كرد

یەك لە بەشداربووانی فیلمی مارڤڵ (moon knight) و ئەكتەری دیاری فەرەنسی (گاسپارد ئوڵیەل) لە تەمەنی 37 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

دوای ئەوەی ئەم ئەكتەرە گەشتێك بۆ ناو بەفر ئەنجام دەدات لە باشووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا, لە كاتی یاریی خلیسكانی سەر بەفر بە ڕووداوی بەربوونەوە كۆچی دوایی دەكات, بەپێی ڕاپۆرتێكی (CNN)هاتووە كە گاسپارد ئۆلیەل لە كاتی دابەزینی لە بەرزاییەكەوە لە ڕێڕەوی خۆی لادەدا و لەو شوێنەدا خۆی لە كەسێكی تر دەدات و هەردووكیان دەكەون, هەروەها لەم سەرچاوەیە ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە كەسەكەی تر زیانی پێ نەگەیشت, بەڵام دوای گەیشتنی تیمێكی پزیشكی دەركەوت كە ئەم ئەكتەرە بەهۆی ڕووداوەكەوە هۆش و ئاگای خۆی لەدەستداوە, بەم هۆیەوە خێرا گەیەندرایە سەنتەری پزیشكی زانكۆی (گرنۆبل) بەڵام دواجار هەواڵی مردنی ڕاگەیەندرا .

دیارترین كارە سینەماییەكانی گاسپارد ئۆلیەل بریتییە لە فیلمی (hannibal rising) كە ساڵی 2007 بەرهەم هات, هەروەها دوایین كاری فیلمێكی سینەماییە لەژێر ناونیشانی (moon knight) كە بڕیارە لە 30/3/2022 نمایش بكرێت .

ئاسۆ كاكەیی

بەشداربوویەكی فیلمی مارڤڵ كۆچی دوایی كرد
Top