~S21 FE 5G دیزاین کراوە بۆ هەموو هەوادارانی مۆبایل

~S21 FE 5G دیزاین کراوە بۆ هەموو هەوادارانی مۆبایل


کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، مۆبایلی S21 FE 5G وەک بەشێک لە زنجیرەی گالاکسی S21 ڕاگەیاند کە دەتوانێت بەشێک لە تایبەتمەندیە دڵخوازەکانی گالاکسی S21 لە نێوان زۆرێک لە بەکارهێنەراندا دابین بکات، بەهۆی پاکێجێکی گشتگیر بۆ توانادان بە کەسەکان بۆ گەڕان و گوزارشت لە خۆیان. مۆبایلەکە لەگەڵ زۆر لایەن دێت کە بەکارهێنەرەکان بەدوایدا دەگەڕێن لە ئامێرەکانی گالاکسی S21 لەوانە دیزاینی سەرنجڕاکێش و کارایی بەهێز و کامێرای پرۆفیشناڵ و سیستەمی پەیوەندی نەرم.
تی ئێم ڕۆه، سەرۆکی "یەکەی کارەکانی ئێم ئێکس" (Mobile eXperience) لە سامسۆنگ، ڕایگەیاند: "لە سامسۆنگ، ئێمە جەختمان لەسەر گەیاندنی نوێترین داهێنانەکان بۆ مۆبایلەکان دەکەینەوە بۆ زۆرترین خەڵکی" ئێمە وەڵامێکی سەرسوڕهێنەرمان تۆمار کرد بۆ گالاکسی S20 FE و گالاکسی S21، وە ئەوە هانی ئێمە دەدات کە هەمان شێواز لەگەڵ S21 FE 5G جێبەجێ بکەین، بە زیادکردنی تایبەتمەندییە نایابەکان کە گرنگن بۆ خۆشەویستانی گالاکسی، بۆ ئەوەی بتوانین لە کۆتاییدا مۆبایلێکی زیرەک پێشکەش بکەین کە گرنگترین پێداویستیەکانیان دابین بکات".
S21 FE 5G درێژکراوەی میراتی گالاکسی S21یە لە ڕووی دیزاینی جیاواز و بێهاوتا. ئەمە لە چوارچێوەیەکی ڕوونی پێناسەکراو و نایاب و پەسەندی هەوادارەوە دەست پێدەکات.ڕێگای زیاتر پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکرێت لەگەڵ چوار بژاردەی ڕەنگی نوێ و مۆدێرن، وەک: زەیتوونی و مۆری کاڵ و سپی و خۆڵەمێشی. ئامێرەکە تایبەتە بە پێکهاتەیەکی باریک و کەشخە بە ئەستووری 7.9 میلیمەتر، ئەمەش مانای ئاسان هەڵگرتنە بۆ ناو گیرفان بۆ بەردەوام بوون لە هەر شێوازی ژیانێک.
هێزی گونجاو کە بەکارهێنەران پێویستیان پێیەتی.
ئامێرەکه لەگەڵ نوێترین چارەسەرکەری خێرای بەرنامەکانی گالاکسی دێت، کە هەمان چارەسەرکەری زنجیرەی S21 یە. تێکڕای ڕێژەی وەڵامی شاشە بۆ کرتەکردن بە پەنجە 240 هێرتزە، بۆ یارمەتیدانیان لە هەموو یاریە دڵخوازەکانیان. و ئەم یاریانە زۆر نەرم دەردەکەون بە هۆی ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتزی ئامێرە نوێیەکە، کە بەرزترین ڕوونی لەسەر شاشەکە لە جۆری (Dynamic AMOLED 2X) دابین دەکات.
ئەم مۆبایلە بە پاترییەک بۆ هەموو ڕۆژەکە ئامادەکراوەو بەهێزکراوە بۆ بارگاویکردنەوە بە خێرایی 25 وات بۆ ئەوەی بتوانیت پاتریەکە بارگاویبکەیتەوە بۆ ئاستی زیاتر لە 50٪ تەنها لە ماوەی 30 خولەکدا بەبێ پچڕان.
مۆبایلی گالاکسی S21 کامێرا پێشەنگەکەی لەسەر ئاستی پیشەسازیە، گالاکسی S21 FE 5G بە هەمان ڕێکبەندە پیشەگەرەکان ئامادەکراوە بۆ گرتنی وێنەی زۆر ڕوون تا جیابکرێتەوە لە ڕکابەرەکان جیهانیەکانی. و دەتوانرێ بە ئاسانی ناوەڕۆکەکان چاکبکرێ لەگەڵ ڕێکبەندە باشکراوەکان بۆ بەکارهێنانی لە شەودا بە بەراورد بە S20 FE. و بەکارهێنەرەکان ئێستا دەتوانن وێنەی جوانتر بچرکێنن تەنانەت لە شوێنێکدا کە ڕۆشنایی کەم بێت لە، ئەم ئامێرە باشترین ئەزموونی وێنەی سێڵفیت لە سامسۆنگەوە بۆ دەڕەخسێنێت کە تا ئەمڕۆ هەبووبێت. و کامێرای پێشەوەی بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە.و پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستیت بۆ دروستکردنی شێوەی ڕوخسارەکان (AI Face Restoration). سەرەڕای ئەوەش لەپێشەنگی ڕووداوەکاندا دەمێنیتەوە، بە تۆمارکردن و چاککردن لە هەردوو کامێرای دواوە و پێشەوە لە هەمان ساتدا.
لەگەڵ ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 4 کە ناسراوە بە ئاسانی بەکارهێنان لە سامسۆنگەوە دەتوانیت ئەزموونی تەواو لەگەڵ مۆبایلەکەت دیزاین بکەیت، لەسەر بنەمای توانا بەهێزکراوەکان، دەتوانرێت دووبارە دیزاینی شاشەی سەرەکی و ئایکۆنەکان و ئاگانامەکان و پاشەبنەماکان و زیاتریش بکرێتەوە. بۆ نموونە، کۆمەڵێک کەرەستەی بچووکی نوێکراوە و دووبارە دیزاینکراو هەیە بۆ پێشکەشکردنی بژاردەی تایبەتمەندێتی قووڵتر. سامسۆنگ پێی وایە کە ئەزموونی دیزاینکراو بە پێی خواستی کڕیارەکان دەتوانێت زیاتر بڕوات وەک تەنها لە شێوە و ڕووکارەکەی. و بۆ مسۆگەرکردنی ئاسوودەیی مێشک، ئامێرە نوێیەکە دیزاین کراوە لەگەڵ داشبۆردی نوێ کە کەرەستەی ئاسایش و کۆنتڕۆڵی تایبەتێتی لە یەک شوێن دابین دەکات، بۆ ئەوەی ئەزموونی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 4 لەسەر گالاکسی S21 FE 5G نەرم و پارێزراو بێت لە هەمان کاتدا.

Top