كریستین حوری بۆ گوڵان: گرنگە مرۆڤ لە ژیانی خۆی ئاسودە بێت

كریستین حوری بۆ گوڵان: گرنگە مرۆڤ لە ژیانی خۆی ئاسودە بێت

كریستین نمایشكارێكی سەركەوتووی لوبنانە، كە شوێنی خۆی لە نێو نمایشكارەكاندا كردەوە، جگە لە كاری نمایشكاری لە چەندین كلیپی هونەرمەندە ناسراوەكانیشدا بەشداریی كردووە.

سەبارەت بەو ڕەخنانەی لیی دەگیرێن، كریستینا دەڵێت: «من لە كاری خۆمدا زۆر بە ئاسایی دەژیم و هیچ گۆڕانكاری و جیاوازییەك لە نێوانیاندا ناكەم، هەروەها هەوڵ نادەم سیستمی ژیانم لەبەر قسە و ڕەخنەی هیچ كەسێك بگۆڕم، من چۆنم هەروا دەبم و ئێستا لە ئاستێكی جیهانیدا كار دەكەم، ناكرێت خۆم بە هەندێك شتەوە ببەستمەوە كە كار لە كار و ناوبانگم بكەن، بەلای منەوە گرنگترین شت ئەوەیە كە لە ژیانی خۆمدا ئاسوودە بم و، ئەو شتەی كە ئەنجامی دەدەم ئەگەر من و خانەوادەكەم بە هەڵەی نەزانن و لێی ڕازی بین، هیچ شتێكی دیكە بۆ من گرنگ نییە».

كریستینا تیشك دەخاتە سەر بواری نواندن و لەوبارەوە دەڵێت: «پێشتر بەشداریم لە چەند كارێكی نواندندا كردووە، بەڵام ماوەیەكە گرنگیی زیاتر بە بواری نمایشكاری دەدەم و لە نواندن دوورم، چونكە ئەو ڕۆڵانەی كە پێشكەشم كراون تا ئێستا ڕۆڵی لاوەكی بوون، منیش حەز دەكەم ئەو ڕۆڵەی كە دەیبینم ڕۆڵێكی سەرەكی و گرنگ بێت، دەبێت ئەو ڕۆڵە لە ئاستی ئەو نازناوەدا بێت كە من لە بواری مۆدێل بەدەستم هێناوە، نەك ببێتە هۆی ئەوەی لە بەهای نازناوەكە كەم بكاتەوە.

Top