سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری نووسەر و شاعێرێکی کوردستان دەکات.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری نووسەر و شاعێرێکی کوردستان دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی د. مارف عومەر گوڵ، نووسەر و شاعیر و ڕووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی سلێمانی دەکات کە ئەمڕۆ شەممە 15-1-2022 کۆچی دوایی کرد.

دەقی پرسەنامەکە:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و ڕووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی (د.مارف عومەر گوڵ )م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Top