كانێ وێست كۆنسێرت و كارە بازرگانییەكانی دەباتە ڕووسیا

كانێ وێست كۆنسێرت و كارە بازرگانییەكانی دەباتە ڕووسیا

گۆرانیبێژ و ڕاپەری ئەمریكی (كانێ وێست) بۆ ئەمساڵ بەرنامەیەكی نوێی هەیەو بەنیازە كارەكانی بگوازێتەوە بۆ وڵاتی ڕووسیا .

بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە ئێستادا بڵاوبۆوتەوە, كانێ وێست بە نیازە زنجیرە كۆنسێرتێكی گۆرانی لە وڵاتی ڕووسیا ئەنجام بدات, هەروەها جگە لە بواری هونەری, كانێ وێست بەنیازە چەند پڕۆژەیەكی بازرگانی لە ڕووسیا ئەنجام بدات .

لەم بارەوە كە سێك بەناوی(ئەمیر سودان) كە ڕاوێژكارێكی ئەو ئەستێرەیە بە ماڵپەڕی (بیڵبۆرد)ی ڕاگەیاند, كانێ وێست بە نیازە بۆ ماوەیەكی زۆر لە ڕووسیا بمێنێتەوەو ڕووسیا دەبێتە نیشتمانی دووەمی, هەروەها كانێ وێست بە نیازە چاوی بە سەرۆكی ڕووسیا (فلادیمێر پۆتن) بكەوێت و دیدارێكی لەگەڵ ئەنجام بدات, ئەم ڕاوێژكارە ئەوەشی دووپاتكردەوە كە كانێ وێست بە نیازە لەگەڵ (سكۆت باڵبەر)  كۆببێتەوە كە ئەم كەسەش دەكاتە پارێزەری سەرمایەدارێكی ڕووسی بەناوی (ئاراس ئاگالارۆڤ) و گۆرانیبێژ و ئەستێرەی پۆپ(ئیمین ئاگالارۆڤ) .

لەلایەكی دیكەوە, كانێ وێست هەوڵی زیادكردنی سامانەكەی دەدات و بەنیازە هەر لە ڕووسیا چەند پڕۆژەیەكی بازرگانی ئەنجام بدات, بەپێی ڕاپۆرتێكی (فۆربس) بڵاوكراوەتەوە كە ئەم هونەرمەندە ئێستا بە بڕاند و كارە بازرگانییەكانی سامانەكەی 6.6ملیار دۆلارە, بەپێی ئەو بەرنامەی كە كانێ وێست دایڕشتووە ئەگەر هەیە سامانەكەی بەرزبێتەوە بۆ 10 ملیار دۆلار .

(پێیر ڕۆوجێر) كە كەسێكی نزیكە لە كانێ وێست و بەرپرسی پەیوەندییەكانە, لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری (ڕۆڵینگ ستوون) قسەكانی ئەو ڕاوێژكارەی ڕەتكردەوەو ڕایگەیاند كە ئەوە تەواو دوورە لە ڕاستییەوە, لە هەمان كاتدا سەرمایەدارێكی ڕووسی بە ڕەچەڵەك ئازەربایجانی ئاماژەی پێدا كە ئەوان دەربارەی چەند كارێك لە كانێ وێست لە گفتوگۆدان بەڵام بێ ئەوەی ناوەڕۆكی كارەكان ئاشكرا بكەن .

ئاسۆ كاكەیی

یەك لە دیدارەكانی نێوان (ئاراس ئاگالارۆڤ) و كوڕەكەی لەگەڵ (دۆناڵد ترەمپ)ی سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا .

كانێ وێست كۆنسێرت و كارە بازرگانییەكانی دەباتە ڕووسیا
Top