ئەلیشا : هەندێك پیاو منیان زۆر ترساند

ئەلیشا : هەندێك پیاو منیان زۆر ترساند

زۆر جار ئەكتەر و گۆرانیبێژە ناودارەكان بە دەست ناسراوی و ناوبانگەوە دەناڵێنن و، بە ئاشكرا ڕایدەگەیەنن كە ناتوانن وەك هەر كەسێكی ئاسایی دیكە ژیانی خۆیان بەسەر بەرن و، دوچاری گرفتی جۆراوجۆر دەبنەو،ە بەتایبەتی لە وێنەگرتن و بڵاوبوونەوەی پڕوپاگەندەی جۆراوجۆر لە میدیاكان دەربارەی ژیانی ئاسایی و تایبەتییان.

بەڵام كچە ئەستێرە و ئاوازدانەری ئەمریكی ئەلیشا كیز رایدەگەیەنێت، كە پیاوان گرنگیی زۆریان پێ دەدا بە هۆی رێكوپێكی باڵا و بەژنی، ئەمەش زۆر جار گرفتی بۆ درووست كردووە، لەم بارەیەوە ئەلیشا دەڵێت: «من ئەم هەستەم تاقیكردووەتەوە، بۆیە هەست بە ترسی ئافرەتان دەكەم كە بە هۆی توانجلێدانی پیاوانەوە تووشی دەبن، چونكە من ئەمەم زۆر بینیوە لە شەقامەكانی نیۆیۆرك، ئەمەش ڕەنگە بەهۆی شێوازی جلوبەرگەكانمەوە بێت، كە تا ڕاددەیەك سەرنجڕاكێش بوون»، ئەلیشا زیاتر دەڵێت: «زۆر هەستم بە غەریزەیەكی ئاژەڵانە دەكر لەلایەن هەندێك پیاوەوە، ئەمەش منی زۆر ترساند، بۆیە هەر كە دەستم بە كاری هونەری كرد، ستایلی قژم گۆڕی و چیتر جلوبەرگی تەسكم لەبەر نەكرد، بۆ ئەوەی زۆر سەرنجی پیاوان بۆ خۆم ڕانەكێشم، بۆیە ئێستا كە لەجیاتی جێنزی تەسك جلوبەرگی بەرین لەبەر دەكەم، هەست بە جیاوازییەكی زۆر دەكەم لە تێڕوانینی پیاوان و، رزگارم بووە لە توانجەكانیان».

سەرچاو: گولولی

Top