لە رۆژی تەنگانەدا كاجول پشتی لە شارۆخان كرد

لە رۆژی تەنگانەدا كاجول پشتی لە شارۆخان كرد

لە نێو هونەرمەندانی بۆڵیۆددا شارۆخان و كاجۆل بە دوانە ناوبانگیان دەركردووە و، زۆربەی فیلمەكانیان بە یەكەوە بووە، تا وای لێ هات، بووە حاڵەتێك لەلایەن جەماوەرەوە كە ئەستەم بوو بە یەكەوە نەیانبینن.

لە رۆژی تەنگانەدا كاجول پشتی لە شارۆخان كرد

یەكەم كاریان فیلمی «كوتش كوتش هوت هی» كە تێیدا ئەوەندە گونجاو بوون، جەماوەر پێشبینیی دەكرد كە ژیانی هاوسەری پێك بهێنن، بەڵام پەیوەندییەكی زۆر بەهێز لە نێوانیاندا درووست بوو و، بۆ چەندین ساڵ بەیەكەوە بەشدارییان لە دەیان كاری هونەریدا كرد و سەركەوتنی بەرچاویان بەدەست هێنا. سەرەڕای بەهێزیی ئەو پەیوەندییەی لە نێوانیاندا هەبوو، بەڵام بەم دواییە مشتومڕی زۆر دروست بوو، دوای ئەوەی كوڕی شارۆخان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كرا، كاجۆل بێدەنگ بوو و هیچ هەڵویستێكی پشتگیری و پاڵپشتییەكی بۆ شارۆخان نەنواند، زۆر كەس ئەمەیان بە پشتتێكردنی كاجۆل لە شارۆخان دەزانی، لە كاتێكدا بەشی هەرەزۆری ئەستێرەكانی بۆڵیۆد پشتگیریی تەواویان لە شارۆخان كرد.

سەرچاوە: https://www.elwatannews.com/

Top