پیشانگای خۆراك

پیشانگای خۆراك

زۆر جار لە پیشانگاكاندا هەندێك وێنە و پەیكەر و كەرەستە لەلایەن وێنەكێش و پەیكەرتاشەكانەوە دروست دەكرێن كە تەنیا بۆ نمایشە، بەڵام دواجار لە پیشانگاكاندا ئەو كەرەستانەی دانراون دەكرێت نۆش بكرێن. بیرۆكەی كارەكە لەلایەن وێنەگرێكەوە بە ناوی (ماگا سمیند) و ئامادەكاری خواردن (كیم مۆریە) لە وڵاتی فەڕەنسا هاتووەتە ئاراوە، كە سەیرترین پیشانگای پەیكەر و كەرەستەیان كردەوە، كە چەندین پەیكەر و وێنە و تابلۆیان ئامادە كردووە و، زۆربەشیان مانادار و گوزارشت لە بەرهەمێك دەكەن، دوای ئەوەی نمایش دەكرێن، لە كۆتایی پیشانگاكەدا میوانان و ئامادەبووان دەتوانن ئەو كەرەستە و تابلۆ نمایشكراوانە بكەن بە ژەمێكی شیرینی و خواردن و نۆشی بكەن.

Top