ئەیاد حوسێن ڕوونكردنەوە دەدات

ئەیاد حوسێن ڕوونكردنەوە دەدات

لەم چەند كاتژمێرەی ڕابردوودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی جیابوونەوەی هونەرمەندی گۆرانیبێژ(ئەیاد حوسێن) لە هاوسەرەكەی بڵاوبوویەوە, كە ئەمەش دەنگدانەوەیەكی زۆری لێ كەوتەوەو ئەیاد حوسێن لەسەر ئەم پرسە هاتە دەنگ و ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە .

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەم جیابوونەوەیە, ئەیاد حوسێن دێتە وەڵام دەڵێت كە ئاگادرای ئەو بابەتە نەبووەو ڕاستییەكەی ئەوەیە كە هاك كراوە, ئەیاد لە پێگەی خۆی لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە كە نووسیبووی: سڵاو خۆشەویستانم..ئەنستگرامم هاك كرابوو لە لایەن كەسێكی نەخۆش و بێ ئیش..هەواڵێكی بڵاوكردبووە لەسەر من..من لێرەوە داوای لێبووردن لە هەموو لایەك دەكەم وە پێتان ڕادەگەیێنم كە من هیچ ئاگادرای ئەم شتە نیم..ئەم جۆرە ڕەفتارانە زۆر دوورن لە كاریكتیر و كەسایەتی من..پاشان گریمان ئەم شتە ئەگەر راستیش بێ!!ئەمە كەی كێشەی خەڵكە..زۆر شتی گرنگتر هەن لە كوردستان كە باسی بكەین..من لە قوربانییانی لافاوەكەی هەولێر گرنگتر نیم..بۆیە دووبارە داوای لێبووردن لە هەمووتان دەكەم..سوپاس بۆ تێگەیشتنتان .

هەروەها ئەیاد حوسێن لە كۆتایی نووسینەكەیدا داوای لە پەیج و سەرچاوە هەواڵییەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كرد كە بەبێ بنەما هیچ شتێك بڵاونەكەنەوە .

ئاسۆ كاكەیی

ئەیاد حوسێن ڕوونكردنەوە دەدات
Top