حكومەتی ڕووسیا نیگەرانە بەرانبەر هەموو دەستێوەردانێكی دەرەکی لە کازاخستاندا

حكومەتی ڕووسیا نیگەرانە بەرانبەر هەموو دەستێوەردانێكی دەرەکی لە کازاخستاندا

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێكدا بڵاوی كردووەتەوە كە دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕووسیا لە زاری  وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ جەختی كردووەتەوە كە گرنگە هیچ کەسێک لە دەرەوە دەستوەرنەداتە کاروباری ناوخۆی كازاخستانەوە، چونكە دەتوانێت کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات.

دمیتری پێسکۆڤ ئەوەی ڕوون كردووەتەوە كە کازاخستان داوای لە ڕووسیا نەکردووە لە خۆپیشاندانەکاندا یارمەتیی بدات، کە بەم دواییە لەبەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە سەری هەڵداوە و بووەتە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی حکومەت.

لە لای خۆشیەوە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند كە لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخی کازاخستان دەکات و هیواخوازە بەزووترین کات ڕەوشەکە ئاسایی ببێتەوە.

حكومەتی ڕووسیا ئەوەی ڕاگەیاندووە كە ئەوان ڕاوێژیان دەکەن لەجیاتی ئەوەی لەڕێی پشێوی سەر شەقام و پێشێلکردنی یاساوە چارەسەری کێشەکان بکەن، لەڕێی دەستوور و چوارچێوە یاساییەکە و گفتوگۆوە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ سەرجەم کێشەکان بدۆزنەوە.

 

 

Top