خانمە ئەكتەری میسری(مەها ئەبو عوف) كۆچی دواییكرد

خانمە ئەكتەری میسری(مەها ئەبو عوف) كۆچی دواییكرد

خانمە ئەكتەر و هونەرمەندی دیاری شاشەی میسری (مەها ئەبو عوف) لە تەمەنی 65 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

مەها ئەبو عوف كە دەكاتە خوشكی ئەستێرەی كۆچكردوو (عزەت ئەبو عوف), بەم دواییە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو كە بەهۆیەوە باری تەندرووستی ناجێگیر بوو و بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە مایەوە, بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە میدیا عەرەبییەكان بڵاوكراوەتەوە, ئەم خانمە بە سەختی تووشی ئیلتهابی سییەكان هات و تا ئەو كاتەی كە كۆچی دوایی كرد لە نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری چڕ مایەوە .

مەها ئەبو عوف لە كۆتایی ساڵانی حەفتاكان لەگەڵ براكەی و هەرسێ خوشكەكانی بەناوەكانی (مونا- مەنال- میرفەت) گروپێكی موزیكیان بەناوی(فۆر ئێم) دامەزراند و ژمارەیەك گۆرانییان بڵاوكردەوە, ئەگەر چی خوشكەكانی لە كاری هونەری دوور كەوتنەوە بەڵام (مەها ئەبو عوف)  لە كاری تەلەفزیۆنی و نواندن بەردەوام بوو, هەروەها بەشداری لە ژمارەیەك فیلم و زنجیرە دراما كرد, دوایین كاری بریتی بوو لە زنجیرە دراماییەك بەناوی(الحرير المخملي) كە ساڵی ڕابردوو نمایش كرا .

ئاسۆ كاكەیی

خانمە ئەكتەری میسری(مەها ئەبو عوف) كۆچی دواییكرد
خانمە ئەكتەری میسری(مەها ئەبو عوف) كۆچی دواییكرد
Top