لە فێستیڤاڵەكانی «ئێكسگڕۆند»ی ئەڵمانیا و «ئەسپی زێڕین»ی تایپێە ئەزموون لە كێبڕكێدایە

لە فێستیڤاڵەكانی «ئێكسگڕۆند»ی ئەڵمانیا و «ئەسپی زێڕین»ی تایپێە ئەزموون لە كێبڕكێدایە

فیلمی سینەمایی «ئەزموون» لە دەرهێنانی «شەوكەت ئەمین كوركی» لە سی و چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «ئێكسگڕۆند»ی ئەڵمانیا و پەنجاو هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «ئەسپی زێڕین»ی تایوان نمایش كرا.

مەنسوور جیهانی

فیلمی سینەمایی ئەزموون (The Exam) چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماكاری كورد شەوكەت ئەمین كوركی لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەكتاش، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەرە، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا و، لە سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئێكسگڕۆند(Exground) لە هۆڵی سینەمایی ماڕیۆئا (Murnau) لە شاری ویسبادێن لە وڵاتی ئەڵمانیا و، هەروەها لە دوو چانسی جیاوازدا لە بەشی پانۆڕاما لە پەنجاوهەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەسپی زێڕین (Golden Horse) لە شاری تایپیە لە وڵاتی تایوان نمایش كرا.

لە فێستیڤاڵەكانی «ئێكسگڕۆند»ی ئەڵمانیا و «ئەسپی زێڕین»ی تایپێە ئەزموون لە كێبڕكێدایە

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «ئێكسگڕۆند» كە بە یەكێك لە گرینگترین فێستیڤاڵەكانی فیلمە سەربەخۆكانی دنیا دێتە ئەژمار، سی و چوارەمین خولی بە نمایشی 120 بەرهەم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جیهان لە بەشە جۆراوجۆرەكانی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی بەڕێوە چوو، لەوانە: بەشی نمایشی فیلمە سەربەخۆكانی ئەمەریكا، بەشی چاوخشاندنێك بە سینەمای بەرچاوی ئەورووپا، بەشی هەڵبژاردەیەك لە كورتە فیلمە گرنگە چیرۆكییە نێودەوڵەتییەكان، بەشی فیلمە بەرچاوەكانی فێستیڤاڵە جیهانییەكان، بەشی پێشبڕكێی فیلمە خوێندكارییەكان، بەشی ئێكسترا Extra، بەشی موزیكی فیلمەكان، بەشی بەرهەمە ڤیدیۆییەكان، بەشی كارگەی فێركاری و، هەروەها بەشی سیمینار پسپۆڕە سینەماییەكان بە دوو شێوەی ئامادەبوون و ئۆنلاین لە شاری ویسبادێن لە وڵاتی ئەڵمانیا.

لە فێستیڤاڵەكانی «ئێكسگڕۆند»ی ئەڵمانیا و «ئەسپی زێڕین»ی تایپێە ئەزموون لە كێبڕكێدایە

هەروەها پەنجاوهەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «ئەسپی زێڕین» Golden Horse لە بەشە جۆراوجۆرەكان لەوانە: پێشبڕكێی «خەڵاتی ئەسپی زێڕین»، بەشی «پانۆڕاما»، بەشی «شەپۆلی نوێ»، بەشی «دەلاقەیەك لە ئاسیا»، بەشی «پڕۆمۆشێن پڕۆژە»، بەشی «ئاكادیمیای فیلم» و .. لە شاری تایپە لە وڵاتی تایوان بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵی «ئەسپی زێڕین» تایپە كە بە مەبەستی پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی فیلمی تایوانی و ناساندنی فیلمە گرینگەكانی ئەم وڵاتە و فیلمسازانی بەرچاو لە ساڵی 1962 دامەزراوە، گەورەترین ڕووداوی سینەمایی لەم وڵاتە دێتەئەژمار كە بەبێ بوونی بەشی پێشبڕكێی بۆ سینەماكارانی بیانی و بە مەبەستی ناساندنی فیلمە بەرچاوەكان لە سەرتاسەری جیهان، ناساندنی سینەما بە ناونیشانی فۆڕمێك لە هونەر و هەروەها بردنەسەرێی ئاستی بیر و ئەندێشەی نێوان كەلتووری لە نێوان نەتەوەكانی جیهاندا لە ڕێگای سینەما لە 60 ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچووە.

خەڵاتی ساڵانەی «ئەسپی زێڕین»ی تایوان، گرینگترین خەڵاتی سینەمایی بۆ فیلمە چینییەكان دێتەئەژمار و بە «ئۆسكاری فیلمە چینییەكان» ناسراوە، ئەم خەڵاتە لە نێوان سینەماكارە گەورە چنییەكاندا پێگەیەكی تایبەتی هەیە.

«ئەزموون» بەرهەمی كۆمپانیای «میتۆس فیلم»ی بەڕلین و كۆمپانیای «مەستی فیلم»ی سلێمانی كە بە پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرهەمهاتووە و لە لایەن كۆمپانیای ئەڵمانی «ئاڕت هوود» ArtHood لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

Top