كۆبوونەوەی نێوان ڕووسیاو ئەمریكا لە مانگی داهاتوو دەست پێ دەكات

كۆبوونەوەی نێوان ڕووسیاو ئەمریكا لە مانگی داهاتوو دەست پێ دەكات

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێكدا ڕایگەیاند كە وتەبێژێکی بەڕێوبەرایەتییەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا جەختی لەوە كردووەتەوە  كە بەرپرسانی ئەمەریکا و ڕووسیا لە ڕۆژی  (10)ی مانگی كانوونی دووەمدا بەشداری لە گفتوگۆکانی ئاسایشدا دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدا گرژییەکانی نێوانیان بەهۆی ئۆکرانیاوە زیاتر بووە.

 

ناوبراو زیاتر دەڵێت كە  پێدەچێت بەرپرسانی ڕووسیا و هاوپەیمانێتیی ناتۆش لە (12) ی ئەو مانگە کۆببنەوە، لە (13) ی هەمان مانگیشدا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانتر لەنێوان ڕووسیا و ئەمەریکا و کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئەوروپی ئەنجام دەدرێت.

 

ئەوەی جێگەی باسە ڕووسیا کە بە زیادکردنی هێزەکانی لە نزیک سنووری ئۆکرانیا وڵاتانی ڕۆژئاوای نیگەران کرد، هەفتەی ڕابردووش کۆمەڵێک داواکاری ئەمنیی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد، كە هاوپەیمانێتیی ناتۆ بەڵێن بدات دەستبەرداری چالاکییە سەربازییەکانی بێت لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئۆکرانیا.

 

لەلای خۆیەوە گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە كرد كە کاتێک دادەنیشین و گفتوگۆ دەکەین، ڕووسیا دەتوانێت باس لە نیگەرانییەکانی خۆی بکات، ئێمەش باس لە نیگەرانیەکانی خۆمان دەکەین سەبارەت بە چالاکییەکانی ڕووسیا.

 

Top