پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بەبۆنەی جەژنی حەزرەتی مەسیح
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان دەكەمەوە و ئومێدی ئەوە دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و ئاشتیدا بكەنەوە. هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی سەرەتای كۆتایهاتنی ناخۆشی و نەهامەتی و ستەمكاری لە هەموو جیهان و، ئاشتی و ئارامی و یەكترقبووڵكردن شوێنی بگرێتەوە.
مسعود بارزانی
٢٤ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢١