ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی كارەبا درێژ کرایەوە

ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی كارەبا درێژ کرایەوە

بە بڕیاری کەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا، ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی كارەبا بەبڕی 15% لە هاوبەشانی كارەبا تا رۆژی 2022/1/31 درێژ کرایەوە. ئەم درێژكردنەوەیەش دوای ئەوە هات كە قەرەباڵغیەكی زۆر لەبەردەم فەرمانگەكانی فرۆشتنی وزەی كارەبا هەیە و دەوام كراوەتە تاوەكو 4ی ئێوارە هێشتا فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگایانە فریا ناكەون لەلایەكی دیكەوە وەكو كارئاسانی و هاوكارییەك بۆ هاوڵاتیان ماوەكە درێژكراوەتەوە.

Top