تەختە سپی لەسەردەمی دیجیتاڵیدا

تەختە سپی لەسەردەمی دیجیتاڵیدا

 هەتا دوا قۆناغی ئەم سەدەیە ئەم بۆرد واتە تەختەی بۆ فێركردن و فێركاری لە قوتابخانەكاندا هەڵدەواسرا تەختەیەكی رەش بوو، هەربۆیە پێی دەگوترا تەختەرەشە، بەڵام لە سەرەتای ئەم سەدەیە ئەم تەختەیە هەم پێكهاتەكەیەی و هەم رەنگەكەی گۆڕا بوو بە تەختەی سپی. لە سەردەمی دیجیتالیشدا ئەم تەختەیە بوو بە زیرەك و لە هەموو بوارێكەوە گۆڕدرا.. ئێستاكە دەیان جۆری تەختەی زیرەك هەن كە دەكرێ بڵێین رۆڵی مامۆستایەك دەبینن لە قوتابخانەدا.

تەختەی زیرەكی IQAio GR519 بەتایبەتمەندییەكانەوە جیاوازی زۆری هەیە، ئەم تەختەیە نە پێویستی بە پێنووسی تایبەتییە و نە بە ئامێرێك بۆ دەستنیشانكردن، بەڵكو فێركار دەكرێت پەنجەكانی خۆی كۆنترۆڵی تەختەكە بكات.

بە پەنجەیەك دەتوانێ بنووسێ، بە دوو پەنجە دەتوانێ هەڵبژێرێ، بەری دەست دەتوانێ وەك پاككەرەوە بەكار بێنێ.

لە تەختە دیجیتاڵیەكەدا 18 دوگمە هەیە و زۆربەی ئەركەكان بەو 18 دوگمەیە ئەنجام دەدەرێن. خودی تەختەكە كۆمپیوتەرێكی تەواوە و سیستەمی ویندۆز10ی لەسەرە. هێڵی ئینتەرنێتی لەسەرە و هەموو سیستەمەكانی پەیوەندی و لێكگرێدانی هەیە.

بەكارهێنەر بە پرۆگرامی IQ Interactive Education Platform گشت ئەركەكان رادەپەڕینی. سیستەمی دەنگی زۆر بەهێزە و ئەگەر مامۆستا بیەوێ لەسەر وانەیەك شیكاری بكا، دەتوانی ناوی وانەی مەبەست بڵێ و لە ئینتەرنێتەوە زانیاری زۆرتر لە بارەی وانەكەوە و سەرچاوەی گرنگ تایبەت بە وانەكە بۆ فێرخوازان دێتە سەر تەختە زیرەكەكە.

Top