راگەیندراوێک لە پارێزگاى هەولێر
سەرجەم هاووڵاتیان و زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کە لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر هاوڵاتییەک، ساڵیانه یان مۆڵهتی شۆفێری و تابلۆكانی ئۆتۆمبێڵهکەى یاخود تاپۆى خانوو و گرێبەستى هاوسەرگیرى، یان ناسنامەى بارى شارساتنى و ڕەگەزنامە و پاسەوپۆرت و کارتى نیشتیمانى و کارتى زانیارى و پسولەى خۆراک و هەر بە ڵگەنامەیەکى ترى فەرمى حکومى بههۆی لافاوهوه ون بووە یاخود زیانى پێگەیشتووە و تێکچووبێت، قەرەبوو دەکرێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ تێچوویەک بدات، بە مەرجێک لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان پشتگیرییەکی ناحییە یان قائیمقامیەتەکان و بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانەکانى لە پارێزگای هەولێرى پێبێت و تێیدا دیاری بکرێت کە زیانەکان بەهۆی لافاوەوە بووە.
پارێزگاى هەولێر
2021.12.19