لەمڕۆوە ڕووسیا بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە پەیمانی ئاسمانی کراوە ڕاگەیاند

لەمڕۆوە ڕووسیا بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە پەیمانی ئاسمانی کراوە ڕاگەیاند

 

لە ڕاگەیاندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوە كرد كە لەمڕۆوە (18ی کانونی یەکەم) مۆسكۆ بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە پەیمانی ئاسمانی کراوە راگەیاندووە، ئەمەش لە وەڵامی کشانەوەی ئەمریکا لە پەیماننامەکە. بۆیە داوای لە ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا کردووە بگەڕێتەوە بۆ پەیمانەکە، بەڵام واشنتۆن وەڵامی نەدایەوە و مۆسكۆش ئەمەهەنگاوەی ئاشكراكرد.

 زانراوە كە لە مانگی ئایاری ئه‌م ساڵدا ڕووسیا یاسایەکی لەسەر کشانەوە لە پەیمانی ئاسمانی کراوە ده‌رچوواند و لە مانگی دواتر(حوزەیران) لەلایەن ئەنجومەنی فیدراسیۆن و سەرۆكی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتینەوە پەسەند کرا.

لە ڕاگەیانراوەكەدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا جەختی لەوەکردەوە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرپرسیاریەتیی تەواوی لە لەناوچوونی پەیماننامەی ئاسمانی کراوە لە ئەستۆدایە.

جێگەی ئاماژە پێ كردنە(35) وڵات کە زۆربەیان وڵاتانی ئەوروپان، فڕۆکە مەدەنییەکانی ئەو وڵاتانە بۆیان هەیە ئاسمانی یەکدی بەکاربهێنن و زانیارییش لەسەر هێزە سەربازییەکانیان کۆبکەنەوە، بۆیە  دوای کشانەوەی ئەمریکا و ڕووسیا لە پەیماننامەکە وه‌ك ئه‌ندام ده‌مێننه‌وه‌، كه‌ لە ساڵی 1992 ئیمزا کرا و لە ساڵی 2002 كاری پێكرا.

 

 

Top