ڕێناس وریا ڤیدیۆ كلیپی(بەڵێن)ی بڵاوكردەوە

ڕێناس وریا ڤیدیۆ كلیپی(بەڵێن)ی بڵاوكردەوە

خانمە گۆرانیبێژی كرد(ڕێناس وریا) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

ڕێناس وریا لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بە ناوی(بەڵێن) بڵاوكردەوە كە هونەرمەند (زانا جەبەلی) تێكست و ئاوازەكەی ئامادەكردووەو (سەركان تانیك) كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە كردووە, هەروەها (كاوە موحسین) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە ئەنجامداوە .

شایەنی باسە..ڕێناس وریا كە دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانە لە بەشی موزیك, سەرەتای كاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتەی كە قوتابی بوو لە پەیمانگەو وەكو گروپی موزیكی بەشداری لە فیستڤاڵەكاندا دەكرد,هەروەها جگە لە كاری گۆرانی ڕێناس لە بواری نواندن و درامادا كاری كردووەو یەكێك بوو لەو ئەكتەرانەی كە ڕۆڵی سەرەكی دەبینی لە فیلمی كوردی (ژانی گەل), ڕێناس وریا ساڵانێكی زۆر لە دەرەوەی كوردستان ژیاو نزیكەی 12 ساڵ دووركەوتەوە, بەڵام ماوەی چەند ساڵێك دەبێت گەڕاوەتەوە كوردستان و لە ئێستادا لە كاری هونەری بەردەوامە .

ئاسۆ كاكەیی

Top