ئەفغانستان... مافەکانی مرۆڤ  ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی مەترسیدار بووەتەوە

ئەفغانستان... مافەکانی مرۆڤ  ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی مەترسیدار بووەتەوە

 

 

بە پێی ڕاپۆرتێكی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پێشکەشی دانیشتنێکی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، هۆشداری داوە كە ئەفغانستان ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی مافەکانی مرۆڤ بۆتەوە، ئەوەش بەهۆی شکستهێنانی تاڵیبانەوە لە ڕێزگرتن لە مافی خەڵکەکەی خۆی و ئەمەش دەبێتە هۆی بەربەستی زیاتر لەبەردەم گەشەسەندنی وڵاتەکەدا.

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر ئەم بابەتە هەواڵێكی بڵاوكردووەتەوە كە ملیۆنان خەڵک لە ئەفغانستان ناتوانن پێداویستیە سەرەتاییەکانیان بەدەست بخەن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئابووری ئەو وڵاتە لە لێواری ڕووخاندایە.  هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە خەڵکی ئەفغانستان ڕووبەڕووی برسێتی و هەژاریی بوونەتەوە و ناچار کراون ڕێوشوێنی سەخت بگرنەبەر بۆ ڕزگاربوونیان، لەوانەش کارکردنی منداڵان و هاوسەرگیریی منداڵان و تەنانەت فرۆشتنی منداڵانیش.

 

لەلای خۆیەوە نەدا ئەلنەشیف جێگری کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: بارودۆخی ئێستای ئەفغانستان بە شێوەیەكە كە دانیشتوانی وڵاتەکە پارێزراو نەبن لە ڕووی مافەکانی مرۆڤەوە، بەتایبەتی ئافرەتان و کچان ڕووبەڕووی نادیارییەکی گەورە بوونەتەوە لە ڕێزگرتن لە مافەکانیان بۆ خوێندن و بەشداریکردنیان."

 

 

Top