حەسەن شەریف بەرهەمێكی نوێی گۆرانی پێشكەش بە شەهیدانی گوندی خدر جیجە كرد
هونەرمەندی دیاری كورد (حەسەن شەریف) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە .
حەسەن شەریف لە چانێڵی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی (دلێ كوردان) بڵاوكردەوە كە ئەم بەرهەمەی پێشكەش كردووە بە قوربانیانی گوندی (خدر جیجە)ی بناری چیای قەرەچووخ كە لە ئەنجامی هێرشێكی ڕێكخراوی داعش, ژمارەیەك پێشمەرگەو هاوڵاتی شەهید بوون و چەند بریندارێكی لێكەوتەوە .
(ئەمین بۆتانی) تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوەتەوەو ئاوازەكەی بە هاوبەشی لەلایەن حەسەن شەریف و ئەمین بۆتانییەوە ئامادەكراوە, هەروەها (عیسا بۆتانی) كاری مۆنتاژی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە .
ئاسۆ كاكەیی