بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی وەک نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئامادەی ئێکسپۆ ۲۰۲۰ی دوبەی ئیمارات دەبێت

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی وەک نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئامادەی ئێکسپۆ ۲۰۲۰ی دوبەی ئیمارات دەبێت

 

ڕۆژی هەینی رێکەوتی ۱۰-١٢-٢٠۲١
شاندێك بە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداریان كرد لە پێشانگای نێودەوڵەتی ( ئێکسپۆ ۲۰۲۰ دوبەی لە میرنشینی عەرەبی یەكگرتوو - الأمارات العربية المتحدة ) كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان (سەروەر کەمال هاواری) بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی و (فارس عیسا- وەزیر، هیوا سلێمان) بەڕێوبەری گشتی بازرگانی كەركوك، شاندی هەرێم لە چوارچێوەی شاندی كۆماری عێراقی فیدراڵ كە بەڕێز (د. علی عەلاوی- جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی سەرۆكایەتیان دەكرد کە پێكهاتبوون لە چەند وەزیر و ئامادەبوونی باڵیۆزی عێراق لە ئیمارات و بریكاری چەند وەزارەتێك و تیمی دیبلۆماسی عێراقی، شاندی عێراق لەلایەن بەڕێز (شێخ نهيان بن مبارك آل النهيان، وەزیر و سەرپەرشتیاری گشتی ئێكسپۆی دوبەی پێشوازی لێكرا و دواتر سەردانی هەردوو جەناحی ئیمارات وعێراقیان كرد کە گفتوگۆ و ڕاگۆڕێنەوەیان لەسەر چەندین پرسی جۆراوجۆر تاوتوێی کرد، جێگەی باسە ئێکسپۆی دوبەی تا کۆتایی مانگی ئازاری ۲۰۲۲ بە بەشداری ۱۹۲ وڵات بەردەوام دەبێت.

Top