لەیدی گاگا و باڵندەی بەهەشت

لەیدی گاگا و باڵندەی بەهەشت

 لەیدی گاگا، ئەو خانمە هونەرمەندەی كە هەمیشە سەردێڕی هەواڵەكانی جیهانە، بە جووڵە و كارە سەیرەكانی لە خۆی ناكەوێت، وەك ئەوەی ئەستێرەیەكی گەشاوە بێت، دواجار لەیدی گاگا وەك باڵندەی بەهەشت ناسرا، بەهۆی ئەوەی لە نمایشی پیشاندانی فیلمی House of Gucci دا ڕۆڵی بینیوە، لە ڕۆژی نمایشەكەشدا بە جلێكی سەیرەوە دەركەوت، جلەكەی بریتی بوو لە كراسێكی درێژ لە ماركەی ڤیتۆن، هەروەها كۆلۆنێكی تووڵی ڕەش، یەكێك لە جووڵە سەیرەكانی لە كاتی نمایشەكەدا ئەوە بوو كە دەستەكانی وەك باڵی باڵندە كرابێتەوە، ئەمەش وای نیشاندا كە لەیدی باڵندەیەك بێت، ئامادەبووانیش ناوێكی دیكەیان لەو خاتوونە ناوە (باڵەندی بەهەشت)، كراسەكەی لەیدی گاگا لە لایەن كچە دیزاینەری ئیتاڵیا (پاتریسیا ڕیگانی)یەوە دیزاین كراوە.

Top