دادگایەكی بەنگلادش  بڕیاری لەسێدارەدانی 20 کەسیدا

دادگایەكی بەنگلادش  بڕیاری لەسێدارەدانی 20 کەسیدا

 

 

 

دادگایەک لە بەنگلادش ڕۆژی چوارشەممە 20 کەسی بە تاوانی کوشتنی خوێندکارێک كە لە ساڵی 2019دا بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن لە حکومەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سزادا.

ئەم هەواڵە لەلایەن عەبدوڵا ئەبو، داواکاری گشتی دۆسیەکەوە ڕاگەیەندرا: ئەو بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای گوت: 20 کەس بە تاوانی کوشتنی ئەبرار فەهد بڕیاری سێدارەدان و پێنج کەسی دیکەش بە زیندانی هەتاهەتایی سزادراون.

تەرمی ئەبرار فەهد تەمەن 21 ساڵ لە تشرینی یەکەمی 2019 لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی ئەندازیاری و تەکنەلۆجیای بەنگلادیش لە شاری داکای پایتەخت دۆزرایەوە.

چەند کاتژمێرێک پێش مردنی لە فەیسبووکەكەی، ڕەخنەی لە سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش گرت، بەوەی كە ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ هندستان لەسەر ئاوی ئەم وڵاتە واژوو کردووە.

ئەبرار فەهد دوای  ڕەخنەگرتن لەلایەن 25 خوێندکارەوە کە بەشێك بوون لە ئەندامی ڕێکخراوێکی قوتابی بە ناوی چاترا لیگی کە پێشتر بە کۆمەڵەی قوتابیانی پاکستانی ڕۆژهەڵات ناسراوە لێی درا  وە لە کۆتاییدا گیانی لە دەستدا.

یانەی چاترا لقی خوێندكارانی عەوامی لیگی بەنگلادیش حیزبی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەیە، کە لە ساڵی 1948 لەلایەن شێخ موجیب ئەلڕەحمان دامەزرێنەری بەنگلادیش و باوکی سەرۆک وەزیرانی ئێستا دامەزراوە.

بەرکەتوڵای باوکی ئەبرار فەهد لە دادگا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: من خۆشحاڵم بەم بڕیارە، هیوادارم بەم زووترین كات سزاکە جێبەجێ بکرێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top