سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جیلبێرت میتران دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جیلبێرت میتران دەکات

ڕۆژی سێشەممە ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کەسایەتی فەرەنسی و کوری خاتوو دانیال میتران، جیلبێرت میتران کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پێزانینی بۆ ھاوسۆزی و ڕۆلی مێژوویی خاتوو دانیال میتران لە یارمەتیدانی گەلی کوردستان ھەبوو ، و بە مرۆڤێکی مەزن و دۆستێکی گەورەی وەسفکرد و جەختی لەوە کردەوە کە دڵسۆزی و فرمێسکەکانی خاتوو دانیال میتران بۆ مەزلوومیەتی گەلی کورد ھەرگیز لە یاد ناچێ و ، راشیگەیاند گەلی کوردستان ھەرچی بۆ یادی خاتوو دانیال میتران بکات ھەر کەمە و لە ئاست یارمەتی و دڵسۆزیی خاتوو دانیال بۆ گەلی کوردستان نیە.

Top