گۆڤاری TIME باشترین 100 داهێنانی ساڵی2021 هەڵدەبژێرێت

گۆڤاری TIME باشترین 100 داهێنانی ساڵی2021 هەڵدەبژێرێت

لە سەرەتای دەرکەوتنی سەردەمی مۆبایلە زیرەکەکان، کۆمپانیاکان هەوڵیاندا کۆمەڵەیەکی جۆراو جۆر لە شێواز و دیزاینی مۆبایلی جیاواز تاقیبکەنەوە تا بزانن کە تا چەند دەتوانن بەردەوام بن، لەو مۆبایلانەی کە لە شێوەی پارچەیەک شیرینی بوون و دەتوانرا پەیوەندی لێوەبکرێت تا مۆبایلە چەماوەکان و لێوارە نەرمەکانی و مۆبایلەکانی کە تەختەکلیلی "کویرتی" QWERTY تەواو لە خۆ دەگرێت.
لەم سەردەمەدا، مۆبایلە چەماوەکان سەرنجی بەکارهێنەران ڕادەکێشێت، چونکە بە شێوەیەکی گونجاو دروستکراوە کە دەگونجێت بۆ قەبارەی گیرفان و توانای زیادکردنی تایبەتمەندی زیاتر دەستەبەر دەکات.
و بۆ پاراستنی گیانی داهێنان، سامسۆنگ هەوڵی جدی دەدات بۆ گەشەپێدانی نەوەی داهاتووی مۆبایلەکان و کارکردن بۆ دابینکردنی ئامێرێک کە هێزی مۆبایلی پێویست بۆ ئەمڕۆ دەستەبەر بکات، لەگەڵ هەڵگرتن و چەمانەوەی ئاسان.
و لەگەڵ ڕاگەیاندنی گالاکسی Z FIip3 5G ئەمساڵ، سامسۆنگ جیاوازییەکی دروست کرد کە بەکارهێنەران و پەرۆشانی تەکنەلۆژیا تێبینی نوێکاریەکانی ناو ئامێرەکەیان کرد، و گەیشتنی بە قۆناغی پێگەیشتنی تەکنەلۆژیایی و پتەوی و دیزاینەکەی. و ئەم تێکەڵە لە کۆتاییدا وای لە گۆڤاری TIME "تایم" کرد کە گالاکسی Z FIip3 5G وەک یەکێک لە "100 باشترین داهێنانی ساڵی 2021" دیاری بکات لە لیستێک کە داهێنانە پێشەنگەکانی ساڵ لە سەرانسەری جیهانەوە لەخۆ دەگرێت، ئەمەش بە دەستکەوتێک بۆ سامسۆنگ هەژمار دەکرێت دوای سێ نەوە لە داهێنانەکانی بۆ ئامێرە چەماوەکان.
و دوای هەوڵێکی زۆر سەردەمی مۆبایلە چەماوەکان گەڕایەوە، تا ببێتە داهێنانێکی نوێ لە جیهانی مۆبایلە زیرەکەکان.
لە باسکردنی ئەم مۆبایلە، تایم نوسیویەتی:
"لە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو، پیشەسازەکان هەوڵی تێکەڵکردنی کاری مۆبایلە زیرەکەکان دەدەن لەگەڵ ئاسانی بەکارهێنانی مۆبایلە چەماوەکان کە لە سەرەتایی سەدەی بیست و یەکدا دەرکەوت، سەرەڕای ئەنجامە سادەکانی لە باشترین کاتەکاندا. بەڵام بە دەرکەوتنی گالاکسی Z FIip3، سامسۆنگ سەرکەوتنێکی خوازراوی بەدەستهێنا. ئامێرەکە وەک ئەو ئامێرانەیە کە دوو دەیە لەمەوپێش دەرکەوتن، بەڵام بە جێگرتنەوەی شاشە بچووکەکە و تەختەکلیلێکی سادە، دەتوانیت شاشەیەکی 6.7 ئینجی نایاب بەدەست بهێنیت، لەگەڵ شاشەیەکی تر لەسەر بەرگی پێشەوە بۆ ئاسانی سوود وەرگرتن لە خوێندنەوەی نامەکان، و شاشەی پەیوەندیەکان کاتێک ئامێرەکە چەماوەتەوە. سەرەڕای ئەوەش، ئامێرەکە بە نرخی 999 دۆلار پێشکەش دەکرێت، ئەمەش دەکات و دەبێتە یەکەم مۆبایلی ئاسایی بە شاشەیەکی چەماوە بە نرخی کەمتر لە هەزار دۆلار".
بۆ خوێندنەوەی وتارەکەی "تايم" دەربارەی گالاکسی Z Flip3 5G، کرتە لێرە بکە.
ئەم ئامێرە شێوازی کارکردنمان و گوزارشت لە خۆمان و داهێنانەکانمان دەگۆڕێت لە ڕێگەی مۆبایلە زیرەکەکانمانەوە، لەوانە "مۆدی نەرم" Flex بێ بەکارهێنانی دەستەکان، و کامێرایەکی نایاب بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ کە شێوازی دروستکردنی بابەتەکان دەگۆڕێت، وە تەنانەت شاشەی بەرگەکەی کە دووبارە دیزاین کراوەتەوە بۆ ئەوەی چوار هێندە گەورەتر بێت بە بەراورد بە نەوەکانی پێشوو, كە ڕێگەت پێدەدات بۆ بینینی نامەکان و ئاگانامەکانت لەکاتی جووڵەدا بەبێ ئەوەی پێویست بکات مۆبایلەکەت بکەیتەوە. لەگەڵ بڵندگۆی پشتگیریکراو بە تەکنەلۆژیای "دۆلبی ئاتمۆس" Dolby Atmos، وشاشەی Dynamic AMOLED 2X، و ئەزموونی بەکارهێنانی خێرا وەڵامدانەوە، بە خۆگونجاندن لەگەڵ شێوازی چەمانەوەی مۆبایلەکە، ئەمە مانای توانای مۆبایلەکەیە بۆ دابینکردنی ئاستێکی بێوێنە لە خۆشگوزەرانی بە بەراورد بە مۆبایلەکانی تر بە زیاتر قووڵبونەوەی بەکارهێنەر لە چیرۆکەکان و یاریەکان و پەیوەندی ڤیدیۆیی دا. و بۆ بەدەستهێنانی تایبەتمەندیە کرداریەکان، گالاکسی Z Flip3 و Z Fold3 یەکەم دوو مۆبایلی چەماوەن کە هەڵگری بڕوانامەی IPX8 ن کە تایبەتە بە هەبوونی بەرگری لە دژی ئاو. هەموو ئەمانە لە دیزاینێکی داهێنراودا دێت بۆ ئاسانکردنی خستنە ناو گیرفانەکان.
بە تێکەڵکردنی کاری مۆبایلە زیرەکەکان و هەڵگرتنی ئاسان بۆ ئامێرە چەماوەکان، ئاسانە ببینین کە بۆچی Z FIip3 5G لە لیستەکاندایە کە ئەزمونێکی مۆبایلی زیرەکی تەواو نوێ بۆ بەکارهێنەران مسۆگەر دەکات. و لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی پشووەکان، دەتوانرێت وەک ئامرازێکی نموونەیی بۆ بازاڕکردن لە کاتی پشووەکاندا بەکاربهێنرێت. لەگەڵ ڕاگەیاندنی وەشانی تەواو نوێ Galaxy Z Flip3 Bespoke Edition، دەتوانیت ڕەنگەکان تێکەڵ بکەیت و لەگەڵ ئارەزووی هەر کەسێک لە لیستەکەت بگونجێت، و دیارییەکی بێهاوتایان پێشکەش بکەیت کە لەگەڵ شێوازی هەریەکێکیان گونجاو بێت.

Top