فينله‌ندا له‌ پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

فينله‌ندا له‌ پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/12/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ماتى لاسيلا باڵيۆزى تازه‌ى فينله‌ندا له‌ عيراق كرد.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و بۆ ڕۆژى سه‌ربه‌خۆييى فينله‌ندا پيرۆزبايى لێكرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆى و گه‌ل و حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى خواست، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ فينله‌ندا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵى 2015ـه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

به‌ڕێز باڵيۆزى فينله‌ندا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خ و گرنگييه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان بدات، جه‌ختى له‌وه‌ش‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا، له‌ هاوكارى و پشتگيريكردنى عيراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

تاوتوێكردنى هه‌ڵبژاردانه‌كانى عيراق و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، ئاماده‌يى و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى سياسيى عيراقدا، گرنگيى سه‌قامگيريى سياسى، پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

Top