ئایا ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆڤید دەبێتە تەواوكەر بۆ كوتانی تەواو

ئایا ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆڤید دەبێتە تەواوكەر بۆ كوتانی تەواو

ئێستا ژەمی سێیەم، یان ژەمی چالاككەرەوەی Booster dose ڤاكسینی كۆڤید لە بەریتانیا و فەرەنسا و وڵاتە یەكگرتووەكاندا، بۆ تەمەنی 65 ساڵ و بەسەرەوە و كەسانی دیكە كە دوچاری چەند حاڵەت و نەخۆشییەك بوون بەكاردێت، بەڵام (د.ئەنتۆنی فاوچی) لە سەنتەری ئەمریكی بۆ كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان CDC، هەفتەی ڕابردوو بۆ دەزگای هەواڵیی ABC ڕوونی كردەوە، كە لەوانەیە ژەمی سیێەمی ڤاكسینی كۆڤید ببێتە بەشێكی ستانداردی كوتانی تەواو بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكەپاش وەرگرتنیدوو ژەمی ڤاكسین بە 4-6 مانگ ئاستی ماددە دژەتەنەكان و پێكهاتەكانی دیكەی سیستمی بەرگریی لەش دادەبەزێت و ئەگەری تووشبوون بە كۆڤید19 لە هەموو تەمەنێكدا زیاد دەبێت، بۆیە واپێدەچێت كە بەم زووانە پێناسەی كوتانی تەواو Full vaccination بۆ كۆڤید19 ببێتە وەرگرتنی سێ ژەمی ڤاكسین. كۆمپانیای فایزەر لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئاگادار كرووەتەوە كە ڕێگا بدرێت ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆڤید بۆ هەموو كەسێك لە تەمەنی 18 ساڵ و بەسەرەوە بەكار بهێنرێت، وا بڕیارە كە لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا بەڕێوەبەرایەتیی دەرمان و خۆراكی ئەمریكی FDA و سەنتەری كۆنترۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان، بڕیار لەسەر بەكارهێنانی بدەن.

 

Top