ئۆمیكرۆن هەڕەشە لەئاڵووێری بازرگانی جیهان دروست دەكات
![ئۆمیكرۆن هەڕەشە لەئاڵووێری بازرگانی جیهان دروست دەكات](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20211204103531_original_41.webp )
هەروەكو پێشبینكراو بوو دەركەوتنی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڕەشەیەكی جیددییە لەسەر ئابووری جیهان و گەشەی ئابووری هێواش كردەوە هەرئەوەش هۆكاری دابەزینەكانی بەهای نەوت بوو رێگری لەهەڵكشانی زیاتری كرد.
جانیت یه‌لین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" گوتی: ناڕوونی له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له‌سه‌ر ئابووری جیهان هه‌یه، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا رەنگە كێشەی گەورە دروست بكات و تا ئاستی تەشەنەكردن و مەترسی یەكانی دەرنەكەوێت ناتوانین بڕیاری كۆتایی بدەین . یه‌لین دووپاتیشكرده‌وه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت، زنجیره‌ی نوێی ئه‌و ڤایرۆسه كێشه بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی دروست بكات و ببێته هۆی گه‌شه‌كردنی هه‌ڵئاوسان و دواجار خواست كه‌مبكاته‌وه، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هێواشبوونی گه‌شه‌ی ئابووری له جیهان.