دۆزینەوەی بۆمبێكی دەستی لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئایسلەند
دوای ئەوەی بۆمبێكی دەستی لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە پایتەختی ئایسلەند دۆزرایەوە، سێ كەس دەستگیرکران.
پۆلیسی ئایسلەندی ڕایگەیاند: بۆمب دانانەوەکە دوای نیوەڕۆ لە لەبەردەم باڵوێزێکی ئەمریکا لە ئایسلەند بووە، لەگەڵ ئەوەشدا پۆلیسی ئایسلەندی لەو باوەڕەدایە کە هیچ پەیوەندیەک لە نێوان بۆمبەکە و باڵیۆزی ئەمەریکا نییە..
بەوتەی پۆلیسی ئایسلەندی، دوای لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی، دەستگیرکراوێک ئازادکراوە، بەڵام دوو کەسی دیکە گەڕێندراونەتەوە بەندیخانە بۆ بەدواداچوون و تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکە.
تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیكە لەبارەی ئەم تەقەمەنییە جێگیرکراوە نەدراوە و لێکۆڵینەوەکانیش هێشتا بەردەوامن.
گوڵان: سەردار خەلیل