یاسایه‌كی كوردستان، توندوتیژی زیاد ده‌كات
به‌پێی ئه‌و ئامار و داتا فه‌رمیانه بێت كه له دادگه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه بڵاوده‌كرێنه‌وه، دێشێین بێژین زیاد له 40% هاوسه‌رگیرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به جیابوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه كۆتاییان پێدێت، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی ته‌واوی قسه و باس و به‌ڵگه‌كانیش ئه‌وه ده‌خه‌نه‌روو، كه نزیكه‌ی 25% هاوسه‌ران به‌یه‌كه‌وه خۆشبه‌خت نین و له‌ژێر فشار و دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه درێژه به په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان ده‌ده‌ن و رێده‌كه‌ن، كه ئه‌مانه‌ش له رووی رۆحی و له زانستی كۆمه‌ڵناسیشدا به خێزانی هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمارده‌كرێن، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ش بن ده‌كرێ بڵێین، زیاتر له 65% ی خێزانی كوردی، له‌رووی كرداری و رۆحیه‌وه هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه
به‌رده‌وامی و هه‌ڵكشانی ناپاكی هاوسه‌ری و تووندوتیژییه‌كانی خێزان، په‌رله‌مانی ناچاركرد كه له‌ساڵی 2011 یاسای ژماره 8ی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی په‌سه‌ند بكات، ئامانج له‌یاساكه، جگه له پاراستنی مافی ئه‌ندامانی خێزان، پاراستنی پێكهاته‌ی خێزانیش مه‌به‌ستی بووه، به‌ڵام ده‌بینرێت كه ئه‌و یاسایه ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی نه‌پێكاوه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه یاساكه چه‌ند بۆشاییه‌كی تێدایه و ده‌كرێ له هه‌ندێك رووه‌وه كێشه‌ی زیاتر بۆ خێزانه‌كان درووست بكات و به‌هۆیه‌وه تووندوتیژی له دایك بێت .
گه‌ر به ده‌ڤه‌ری پێناسه‌ی خێزان گوزهربكهین ، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ناساندنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه هه‌روا ئاسان نییه ، چونكه له‌گه‌ڵ باسكردنی ئه‌و دیارده جیهانییه ، مرۆڤ باس له‌خۆی و كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌كات ، هه‌ر لۆیه ده‌كرێ هه‌ریه‌كێكمان به‌شێوازێكی جیا ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بناسێنین .
خێزان ، كۆمه‌ڵه كه‌سێكی سروشتین كه له ژن و مێرد و منداڵ یاخود بێ منداڵ پێكدێت ، كه تا ڕاده‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و هه‌میشه‌یی ، ژیان ده‌كه‌ن ، ئه‌مانه په‌یوه‌ندیه‌كی گه‌لێگی به‌هێزو پته‌و به‌یه‌كه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه كه پشت ئه‌ستوره به په‌یوه‌ندی خوێن و هاوسه‌رێتی .
گه‌ر له ته‌واوی یاساكه رابمێنین ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ناوی یاساكه گونجاو نییه له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ، چونكه ئه‌و یاسایه به‌ناوی ( یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی خێزان له هه‌رێمی كوردستان ) ناونراوه .
به‌ڕای ئێمه ده‌سته‌واژه‌ی " به‌ره‌نگاربوونه‌وه " و گونجاندنی له‌گه‌ڵ یاسایه‌ك كه ئامانجی ئاشتی و رێكخستنی خێزان بێت كارێكی پڕ گرانه ، له‌بری ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ده‌كرا ، یاساكه به یاسای رێكخستنی خێزان ، یان یاسای خێزان ناونرابا .
هه‌ر لۆیه رام وایه كه ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی پێویستیمان به جێبه‌جێكردنی یاسا هه‌یه نیو هێنده پێویستیمان به ده‌ركردنی یاسا نه‌بووه ، چونكه ئه‌و تاوانانه‌ی كه له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی خێزانی باسكراون ، له‌یاسای سزادان و یاساكانی دیكه به شێوازێكی گه‌لێك ووردتر و رێكخراو و كاریگه‌رتر باسكراوه .
هه‌روه‌ها هه‌بوونی هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و ناروونی ده‌ربڕین ، وایكردووه كه بڵێم " په‌ڕله‌مان ویستوویه‌تی گه‌له‌ك به‌خێرایی یاساكه ده‌ربكات و هه‌موو ئامانجی رازیكردنی چینێك بووه له كۆمه‌ڵگه ".
له‌گرنگترین هه‌ڵه‌كانی كه پێویستی به سه‌رنجدانه بریتییه له خاڵی یه‌كه‌م و دووه‌م له بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌ی (2)ی یاساكه‌دا هاتووه :
1- داوا ده‌جولێنرێت له كێشه‌كانی توندوتیژی خێزانی له لایه‌ن زیان لێكه‌وتوو یان ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا له جێگای ئهوههڵدهستێت به هه‌واڵدان كه پێشكه‌ش ده‌كرێت به دادگا یان لێكۆڵه‌ر یان به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیس یان داواكاری گشتی.
به گوێره‌ی ئه‌م بڕگه‌یه، تاوانه‌كانی توندوتیژی خێزانی له چوارچێوه‌ی تاوانه‌كانی مافی كه‌سی هه‌ژماركراون كه خاوه‌ن ماف ده‌سه‌ڵاتی تۆماركردنی سكاڵای هه‌یه، چونكه مه‌به‌ست له‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به ئاگاداركردنه‌وه‌ی دادگا یاخود لێكۆڵه‌ری گشتی یانیش بنكه‌ی پۆلیس‌و داواكاری گشتی كه‌سێكه به‌شێوه‌ی یاسایی شوێن گره‌وه‌ی خاوه‌ن ماف‌و تاوان لێكراو بێت وه‌ك پارێزه‌ر له‌رێگه‌ی وه‌كاله‌ت. له‌م بڕگه‌یه‌دا یاسادانه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌و ناتوانرێت ئامانجی یاساكه بپێكێت كه نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی توندوتیژی خێزانین، ئه‌گه‌رچی ئه‌م بڕگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دانراوه كه نابێت لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌ست وه‌ربداته مافه كهسییهكانو كێشه خێزانییه‌كان، به‌ڵام له‌م تاوانه‌دا ئه‌م پاساوه لۆژیكی نییه، چونكه قوربانیانی توندوتیژی خێزانی به‌هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتیان له نێو ئه‌ندامانی خێزان ناتوانن سكاڵای یاسایی تۆمار بكه‌ن یانیش له‌رێگه‌ی وه‌كاله‌ت پارێزه‌ر وه‌ك بریكارێك ده‌ستنیشان بكه‌ن، وا باشتر بوو ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا له جێگای ئهوههڵدهستێت به هه‌وڵدان) بگۆردرابه به‌وه‌ی (هه‌ر كه‌سێك هه‌واڵ بدات به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندار) چونكه ئه‌و كات لایه‌نی په‌یوه‌ندار له رێگه‌ی كه‌سانی پسپۆر به‌دواداچوونی له كه‌یسه‌كه ده‌كرد ده‌توانرا ماف بۆ خاوه‌ن ماف بگهرێنرابایهوه.
2- له خالی دووه‌می مادده‌كه دا هاتووه (كارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و بنكه فه‌رمییه‌كان بۆیان هه‌یه هه‌واڵ بده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی قوربانیانی توندوتیژی خێزانی) لێره‌شدا حاله‌ته‌كه كراوه‌ته جه‌وازی (بۆیان هه‌یه) واته ئه‌گه‌ر حاله‌تێكی توندوتیژی خێزانی هه‌بوو ئه‌م لایه‌نه‌نانه بۆیان هه‌یه هه‌واڵ بده‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌واڵیش نه‌ده‌ن هه‌ر زۆر ئاساییه ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ ونبوونی تاوانه‌كانی توندوتیژی خێزانی، چونكه له‌لایه‌ك فه‌رمانبه‌ره‌كه نایه‌وێت ببێته به‌شێكی ئه‌و كێشه خێزانییه و نایه‌وێ لایه‌نی په‌یوه‌ندار له تاوانه‌كه ئاگادار بكاته‌وه، هه‌م تاوانباره‌كانیش كه ئه‌ندامانی خێزانن به ئاسانی له‌ده‌ست یاساكه دهرئهچنو هیچ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت ، به‌مه‌ش ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی كه یاساكه‌ی له پێناودا دامه‌زراوه كه ترساندنی كه‌سانی تره به‌وه‌ی دوور بكه‌ونه‌وه له توندوتیژییه‌كانی خێزانی نایه‌ته‌دی. بۆیه وا باشتره یاسادانه‌ر ئه‌م خاڵه هه‌موار بكاته‌وه‌و حاله‌ته‌كه بكاتی (وجوبی) واته واجب بكرێت له‌سه‌ر ئه‌م كارمه‌ندانه كه لایه‌نی په‌یوه‌ندار له‌م تاوانانه ئاگادار بكاته‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه دووچاری لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه . ئه‌وكات فه‌رمانبه‌ره‌كه له‌ترسی سزا ناچاره لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگاداربكاته‌وه .
بۆیه گه‌لێك پێویسته كه یاسادانه‌ر به‌گوێره‌ی عه‌قڵیه‌تی كۆمه‌ڵگه یاسا دابڕێژێت ، به پێچه‌وانه‌وه زیانی زیاتری ده‌بێت، یاسا ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێت كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و پێشكه‌وتنه‌كانی بگونجێت ، ناكرێت یاسا بۆ چه‌ند مانگ و چه‌ند ساڵێكی دیاریكراو بێت .