توندوتیژی چییه‌؟

توندوتیژی چییه‌؟


توندوتیژی یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ قێزه‌ونه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، بێ‌ گومان كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش به‌ دوور نییه‌ له‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌. توندوتیژی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی تراژیدیایه‌ كه‌ له‌لایان خودی مرۆڤه‌وه‌ نمایش ده‌كرێ‌ و ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م نمایشه‌ مرۆڤ خۆیه‌تی. ناوی شانۆگه‌ریه‌كه‌ش تۆڵه‌یه‌. چونكه‌ بیرمان نه‌چێت توندوتیژی له‌ ئه‌نجامی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رامبه‌ره‌وه‌ دروست ئه‌بێت . بۆیه‌ لێره‌دا ده‌مه‌وێ‌ زۆر به‌ كورتی باسی توندوتیژی به‌ گشتی و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ژن و منداڵ به‌ تایبه‌تی بكه‌م .

توندوتیژی: دیارده‌یه‌كی مێژووی و جیهانییه‌ بریتییه‌ له‌ په‌نابردنه‌ به‌ر هێز بۆ ناچاركردنی تاك یان گروپ و كۆمه‌ڵ. دژ به‌ خواست و ئاره‌زووی خۆیان. واته‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان له‌ رێگای هیزه‌وه‌ . له‌ جیاتی زمانی گفتوگۆ و دیالۆك.
ده‌توانین بڵێن توندوتیژی بریتییه‌ له‌ برینداركردنی به‌رامبه‌ر ئینجا به‌ هێرش كردن بێت یان به‌ زاره‌كی بێت واته‌ ده‌روونی بێت یان جه‌سته‌ی بێت، كه‌ پێم وایه‌ هه‌ندێ‌ جار توندوتیژی توندوتیژی ده‌روونی كوشنده‌تره‌،چونكه‌ توندوتیژی هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌سی توندوتیژ هێرش بكاته‌ سه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر و خوێنی لێبێنێ . به‌ڵكو هه‌ندێ‌ جار قسیه‌ك كاری گه‌ری له‌ چه‌قۆیه‌ك زیاتره‌ . ده‌روونناسی ئه‌مریكی به‌ ناوبانگ (سكێنه‌ر) ده‌ڵێت: توندوتیژی له‌ بیره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت دواتر ده‌بێت به‌ ره‌فتار، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌بێت به‌ ره‌فتاریش ڕه‌نگه‌ به‌ جۆرێكی تر ده‌رببڕدرێت. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر تیوره‌كه‌ی زانای به‌ ناوبانگ (سیگمۆند فرۆید) كه‌ به‌ بڕوای فرۆید هه‌ر مرۆڤێك دوو هێزی هه‌یه‌ هێزی خێر و هێزی شه‌ڕ یاخود دوو غه‌ریزه‌ بوونی هه‌یه‌ یه‌كه‌میان (ئیرۆس)ه‌ كه‌ غه‌ریزه‌ی ئاشتی یه‌ كه‌ داوای به‌خشین ده‌كات واته‌ میان ره‌وه‌.
غه‌ریزه‌ی دووه‌م كه‌ (ساناتۆس)ه‌ كه‌ داوای شه‌ڕ ده‌كات و توند ره‌وه‌ و شه‌رانگێزه‌، هه‌ر كاتێك (ساناتۆس) زاڵبێت به‌ سه‌ر (ئیرۆس )دا ئه‌و كات تاك هه‌وڵی توندوتیژی ئه‌دات .
به‌ بڕوای (ئه‌لبێرت بانۆرا ) منداڵ لاسایی گه‌وره‌ ئه‌كاته‌وه‌ یانی ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ ژینگه‌یه‌كی نا دروست گه‌وره‌ بێت بی َ گومان له‌ گه‌وره‌یدا توندوتیژ ئه‌بێت، هیچ گومانی تێدا نییه‌ فیلم و ئه‌فلام كارتۆن كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی منداڵ .
زاناكانی ده‌روون ناسی كۆكن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ له‌ پێنچ ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی ئه‌بێت په‌روه‌رده‌یه‌كی گونجاو بكرێ‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌ سه‌ر منداڵ ئه‌بێت. و هه‌ر توندو تیژیه‌ك به‌رامبه‌ر منداڵ بكرێ‌ ئه‌گه‌ر چاو سوركردنه‌وه‌كیش بێت كاریگه‌ری خراپی ئه‌بێت له‌ سه‌ر منداڵ
كه‌سی توندو تیژ كێیه‌؟؟
1 . ئه‌و كه‌سه‌نه‌ی زۆر هه‌ره‌شه‌ ئه‌كه‌ن و رق و كینه‌یان له‌ دڵه‌
2. ئه‌و كه‌سه‌نه‌ی له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر لاوازن
3. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ منداڵیدا توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه‌ له‌ لایه‌ن باوك و براو مامۆستا ....هتد
4. ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز به‌ چه‌ك و جۆره‌كانی ته‌قه‌مه‌نی ده‌كه‌ن
5. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ رووی سۆز دارییه‌وه‌ ساردن
6. ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌س خۆیان پێ‌ راسته‌و و بیر و بۆچونی به‌رامبه‌ر قبوڵ ناكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بن له‌به‌ر رق هه‌ڵه‌كانیان نابینین .
ئه‌گه‌ربێت و باس له‌ توندوتیژی دژی ژنان بكه‌ین ئه‌وا ناتوانین ده‌ست له‌سه‌ر هه‌موو برینه‌كان دابنێن .چونكه‌ جۆره‌كانی توندوتیژی زۆرن كه‌ به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كرێ‌ .هه‌ر له‌ ناو خێزانه‌وه‌ بیگره‌ تا كۆمه‌ڵگا و براو مێرد و كه‌لتور .......هتد
بۆ نمونه‌ خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان جۆرێكه‌ له‌ توندوتیژی به‌ڵام له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ به‌ جێ‌ به‌جێ‌ كردنی سوننه‌تێك دا ده‌نرێ‌ .نا پاكی هاوسه‌ری جۆرێكی تر توندوتیژییه‌ .تانه‌و توانج لێدان له‌ بازار و سه‌ر شه‌قامه‌كان جنێو دان و ده‌ست لێدان لێیان له‌ لایه‌ن پیاوان ...هتد
چاره‌سه‌ر
به‌ بروای من چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كی وا ئاسان نییه‌ به‌ڵام به‌م چه‌ند رێگاییه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌توانرێ‌ كه‌م بكرێته‌وه‌.
1 . خوێندنی وانه‌یه‌كه‌ تایبه‌ت كه‌ بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت بێت به‌ لێبورده‌یی و له‌ لایان كه‌سی شاره‌زاوه‌ دا بنرێ‌ و له‌ ته‌واوی قۆناغه‌كانی خوێندن بخوێندرێ‌
2. هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌ رێگای پیشاندانی فیلم و شانۆ و كردنه‌وه‌ی كۆر و سیمینار له‌ سه‌ر ئه‌م بواره‌
3.په‌یره‌و كردنی یاسای پاداشت و سزا، پاداشت بۆ كه‌سی لێ‌ بورده‌ و سزاش بۆ كه‌سی توندوتیژ كه‌ به‌ شێوه‌ك بێت له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ بگونجێت.
له‌ كۆتاییدا ئه‌ڵێم مرۆڤێك ویژدان ئازاری نه‌دات مرۆڤایه‌تی له‌ ژێر پرسیار دایه‌ ... به‌ هیوای ژیانێكی ئارام و دوور له‌ توندوتیژی بۆ هه‌موان .
به‌لێ بۆ هاوبه‌ش نه‌خێر بۆ خاوه‌ندارێت.
#پێكه‌وه‌-خێزان-ده‌پارێزین

 

 

دهۆك بارزانی

Top