هەفتەی دادێ نوێنەرانی ئەمریكاو تاڵیبان لە قەتەڕ كۆدەبنەوە
![هەفتەی دادێ نوێنەرانی ئەمریكاو تاڵیبان لە قەتەڕ كۆدەبنەوە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20211124104349_original_23.webp )
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا (نێد پڕایس) ەوە بڵاوی كردەوە كە هەفتەی دادێ نوێنەری تایبەتیی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان سەردانی دەوحەی پایتەختی قەتەڕ دەکات و بۆ ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ ڕابەرانی تاڵیباندا کۆدەبێتەوە.
لەلای خۆشیەوە پرایس ئەم هەواڵەی پشتڕاست كردەوە و ئاماژەی بەوە كرد كە لەم كۆبوونەوەیەدا تاوتویی بەرژەوەندییە گرنگەکانی ئەمریكا دەکات سەبارەت بە ئەفغانستان، لەوانەش بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها دابینکردنی ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ هاووڵاتیانی ئەمەریکی و ئەفغانیەکان، ئەوانەی کە بەرپرسیارێتیەکی تایبەتییان بەرامبەرییان هەیە، هەروەها باس لە یارمەتییە مرۆییەکان و ڕەوشی ئابووری ئەفغانستان دەكەن.
جێی وەبری هێنانەوەیە کشانەوەی هێزە بیانییەکان و کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە بووە هۆی نەهێشتنی زۆرینەی یارمەتییەکانی وڵاتانی دەرەوە بۆ ئەفغانستان، ئەوەش ئابووریی وڵاتەکەی خستۆتە لێواری داڕمانەوە.