سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی سوید دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی سوید دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید کرد .
لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی سوید، ئاماژەی بە دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی و ڕۆڵی گرنگ و دیاری ڕەوەندی کورد لە سوید کرد و بە ڕێز و پێزانینەوە، ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستانی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند.
سەرۆکی حکومەت، وێڕای سوپاسکردنی سوید بۆ پشتیوانیی لە پێشمەرگە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، باسی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارکردن بە ئاراستەی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات کرد.
دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانی سنووری بێلارووس و پۆڵەندا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

Top